حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

زەوی و خانوبەرە

بریتییە لە بارمتە (رهن) دانانی موڵکێک یاخود چەند موڵکێکی گوازراوە و نەگوازراوە لە لایەن سەوداکارانی بانک بە تایبەت (بەڵێندەر و کۆمپانیا و هاوڵاتی) بۆ حکومەت، لە ڕێگای بانکە بازرگانییەکانەوە، تاکو بتوانن بۆ وەرگرتنی (مکشوف و کۆمپیالە و قەرزی کاش) یاخود بۆ دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) بەکاری بهێنن لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان.
تۆمارکردن و پشتگیریکردنی وێنەی تۆماری موڵکێكە، کە بەپێی یاسا لە لایەن فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە پەسەندکراو بێت، بۆ ئەو موڵکانەیە کە تۆماری هەمیشەیی و دۆسییەکانیان لەناوچووبێت یاخود عەیبدار بووبێت.
مەبەست لەسەرلە نوێ‌ تۆمارکردن چەسپاندنی مافی خاوەنداریەتیی موڵکە و تۆمارکردنی بە ناوی خاوەنی ڕاستەقینەی خۆی لە تۆمارەکانی خانووبەرە و دەرکردنی وێنەی تۆماری موڵکەکەیە بە پێی یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە.
دابینکردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ وارسی شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان بۆ یەک جار، بە مەبەستی نیشتەجێبوون، ئەم زەوییە نیشتەجێبوونە دیارییە و بێبەرامبەرە.
مەبەست لێی ڕێککەوتنی میراتگران یان بەشێکیانە لەسەر دەرهێنانی هەندێکیان لە میرات یان لەسەر گواستنەوەی مافیان لە بەرامبەر قەرەبوویەکی دیارکراو لە میرات. یان قەرەبوویەکی تر یان موڵکێک بەناوی چەند کەسێک بێت و یەکێکیان یان زیاتر لێی دەربچێت و واز لە پشکی خۆی بێنێت، مامەڵەی لێدەرچوون (تخارج) دەکات بەپێی بەڵگەنامەی لێدەرچوون (حجة التخارج) کە لە دادگای تایبەتمەند دەرچووبێت.
ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌شده‌کرێت بۆ هه‌موو بنکە گەشتیارییەکانی هه‌رێمی کوردستان (هۆتێل، مۆتێل، ئەپارتمێنتی ڕاخراوی، گوندی گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری، ڕێستورانت، کافێتریا، خواردەمەنی خێرا، شاری یاری، هۆڵی ئاهەنگێڕانی خێزانی، یانەی شەوانەی کۆمەڵایەتی، فرۆشگای (مەی فرۆشتن)، نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ، مەساج لە ناو هۆتێل، ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل، سینەما، (ئاهەنگ)ی تایبەت لە هۆتێل، (ئاهەنگ)ی تایبەت لە ڕێستورانت و باڕ).
بریتییە لە تەرخانکردنی موڵک و تۆمارکردنی لە فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە بە ناوی فەرمانگەی ئەوقافی تایبەتمەند ئەگەر وەقف (مضبوط) بوو، یان بە ناوی (الواقف و الموقوف علیها) لەگەڵ دیاریکردنی جۆری وەقفەکە و مەرجەکانی وە ناوی سەرپەرشتیار (المتولی)، ئەگەر وەقفەکە لە جۆری (الاوقاف الملحقة) بوو، ئەو تۆمارکردنە پشت بە بەڵگەنامەیەکی شەرعی (حجة شرعیة) یان بڕیارێکی دادگا دەبەستێت، کە پلەی بنبڕی وەرگرتبێت.