دەستبەکاربوونەوەى قوتابیانى ماستەر ودکتۆرا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستبەکاربوونەوەى قوتابیانى ماستەر ودکتۆرا کە فەرمانبەرى سەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستین لە دەرەوەى ووڵات خوێندنیان بە سەرکەوتووى خوێندنیان تەواوکردووە.
بەدواداچوون و کارئاسانی بۆ کاندیدانی بەرنامەی (HCED ) زەمالەی لێژنەی باڵای پەروەردە و فێرکردن حکومەتی عێراق ئەم بەشە تایبەتە بە بەدواداچوون و کارئاسانکردنی کارەکانی کاندیدانی بەرنامەی (HCED)زەمالەی لێژنەی باڵای پەروەردە و فێرکردن حکومەتی عێراق.
دیارکردنى کۆنمرە ( موعەدەل)ى بڕوانامەى یەکسانکراو دەرهێنان یاخود دیاریکردنى کۆنمرەى ئەو بڕوانامانەى دەرەوەى وڵات کە بڕیارى یەکسانکردنیان بۆ دەرکراوەو گواستنەوەی (تەحویل) بۆ سیستمى رێژەى سەدى عیراقى.
نوێکردنەوەى بڕیارى یەکسانکردنی بڕوانامەی بیانی پێدانى کۆپى نوێى بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامە بەو هاوڵاتییانەى کە پێشتر یەکسانکردنیانی بڕوانامەیان بۆ ئەنجامدراوەو پێویستیان بە کۆپى زیاترى بڕیارى یەکسانکردنە.
پێشکەشکردن بۆ خولى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بە پێى پێویستى دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستان و تواناى زانکۆكانى هەرێمى کوردستان ساڵانە چەند خولێکى زمانى ئینگلیزى بە شێوەى وەزارى لە سەنتەرى زمانى زانکۆ حکومییەکان دەکرێتەوە، سەرجەم خوازیاران ئەوانەى مەرجەکانى پێشکەشکردنیان تێدایە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن لە ڕێگەى سیستەمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە مەبەستى بە دەستهێنانى بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى کە مەرجە بۆ وەرگرتنى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنى نازناوى زانستى.
لادانی دەستەبەری دارایی و کەسی بۆ کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی بریتییە لە لادانیی دەستەبەی (دارایی و کەسی) کە کاندید لە ماوەی خویندنەکەیدا وەك هێمای گلدانەوە دایناوە لە بەرژەوەندی حکومەت، ئەم پرۆسەیە بۆ گشت کاندیدانی سەرکەوتوو دوای پێنج(٥) ساڵ لە خزمەتکردن ئەنجامدەدرێت دەکرێت.
خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی بریتییە لە خەرجکردنی شایستە دارایی ئەو دەرچووانەی بەرنامەی تواناسازی کە دوای تەواوکردنی خوێندنەکەیان بە سەرکەوتووی لە پاکتاوی داراییدا حکومەت قەرزاریان بووەتەوە.
پاکتاوی دارایی کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی بریتییە لە پاکتاوکردنی ئەستۆپاکی (کارگێری، دارایی و یاسایی) شایستە داراییەکانی کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی، ئەم پرۆسەیە بۆ گشت کاندیدانی تواناسازی ئەنجام دەدرێت.
وەرگرتنی قوتابی / خوێندکار له بهشە ناوخۆیی (كوڕان - كچان) دابینکردنی شوێنی نیشتەجیبوونە بۆ ئەو قوتابی / خوێندکارانەی، کە لە دەرەوەی ناوەندی شار یان قەزایانەن کە لقی زانکۆکانی تێدایە.
خۆتۆماركردنی قوتابی / خوێندكار له زانكۆ و پهیمانگەكان خۆتۆمارکردنی قوتابی / خوێندکارە لەو کۆلێژ یان پەیمانگەیەی کە بە پێی ڕێنمایییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / ناوەندی وەرگرتن (سیستەمی زانکۆلاین) وەرگیراون.