وەرگرتنی قوتابییان / خوێندکاران له زانكۆ و پهیمانگە تایبهتهكانی ههرێم وەرگرتنى دەرچووانی پۆلی دوازدە (١٢)ی ئامادەییە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێم.
دابەزینی قوتابییان و خوێندکارانی هەرێم دابەزینی قوتابییان و خوێندکارانە بەپێی داواکاری خۆیان لە بەشێکی کۆنمرە بەرزەوە بۆ بەشێکی کۆنمرە نزمتر لە کۆلێژ و پەیمانگەکان.
گواستنەوەی قوتابییان و خوێندکاران لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم گواستنەوەی قوتابییان و خوێندکارانە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم، یان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق یان قوتابییانی دەرەوەی وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم یان قوتابییانی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات.
وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم وەرگرتنى دەرچووانی پۆلی (١٢) دوازدەی ئامادەییە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم.
پەسەندکردنی بڕوانامەی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بریتییە لە پەسەندکردنى ناوى دەرچووانى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، ڕاستاندنى بڕوانامەى فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە دەرچووى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانن.
پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگەی تایبەت پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی زانکۆ و لقی زانکۆی نێودەوڵەتی، پەیمانگەی تایبەت، لقی زانکۆی تایبەتی ناوخۆیی و لقی پەیمانگەی تایبەتی ناوخۆییە، هەروەها کردنەوەی کۆلێژ، سەنتەری زانستی و بەشی زانستی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان.
مامەڵەی گواستنەوەی ڕاژە و تەنسیب هاوکاری هەموو ئەم بەڕێزانەی، کە لە دامودەزگاکانی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەیانەوێت بە تەنسیب یان گواستنەوە خزمەتەکانیان بگوازنەوە بۆ دامودەزگاکانی سەر بە خوێندنی باڵای حکومەتی فیدراڵ و بە پێچەوانەوە. تێبینی: ئێمە تەنیا نووسراوەکانیان بۆ دەکەین بە زمانی عەرەبی و بۆ ئەوەی ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار بکرێت. بەڵام تەواوی ڕەزامەندی و ڕێکارە کارگێڕیەکانی تر لە فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی ئەنجامدەدرێت.
ڕاستی و دروستی بڕوانامە بریتییە لە پرۆسەی دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی ئەو بڕوانامانەی، کە لە زانکۆکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەرچوون.