پێناسە
پێدانی ڕەزامەندی ژینگهیی بۆ سهرچاوهی تیشكدهر له هاوردەکردن، هەناردەکردن، گواستنەوه، بەکارهێنان و کۆگاکردن کە بەکاردێت لە بواری پیشەسازی یان نەوت و كانزاكان یان تەندروستی، یاخود بواری پیشهسازی و رێگا وبان و چیمهنتۆ، شیش، كانزكان، كارگهكان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - ئەدرەسى هاوڵاتى
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە / هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠)م/ تەنیشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم
ئیمەیڵ:- Info@boe.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info@boe.gov.krd
07514111212
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
هەولێر/شهقامی 100 مهتری/چوار رێیانی جیهان
ئیمەیڵ:- erbil@boe.gov.krd
ئیمەیڵ:- erbil@boe.gov.krd
07504531252
فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی
سلێمانی / قڕگە سەرووی نەخۆشخانەی شۆڕش/ نزیک مزگەوتی نزا
ئیمەیڵ:- slemani@boe.gov.krd
ئیمەیڵ:- slemani@boe.gov.krd
07700402107
فەرمانگەی ژینگەی دهۆک
دهۆک/ جادەی بارزان/ تەنیشت تاپۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- duhok@boe.gov.krd
ئیمەیڵ:- duhok@boe.gov.krd
0627628480 - 07504586781
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان
کەلار / شەهیدان
ئیمەیڵ:- garmian@boe.gov.krd
ئیمەیڵ:- garmian@boe.gov.krd
07701953536 - 07501953536
فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین
ڕانیە/ نزیک بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش
ئیمەیڵ:- raparin@boe.gov.krd
ئیمەیڵ:- raparin@boe.gov.krd
07510428001
فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / دوو سایدی دەروازەی شار/خوار مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
ئیمەیل/ halabja@boe.gov.krd
ئیمەیل/ halabja@boe.gov.krd
07701581898
فهرمانگهی ژينگەی زاخۆ
زاخۆ/ جادا شعبانيك تهنيشت جهوازات
ئیمەیل/ zaxo@boe.gov.krd
ئیمەیل/ zaxo@boe.gov.krd
07504016326
فەرمانگەی ژینگەی سۆران
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. ترافیکی دەروازەی شار.
ئیمەیل/ Soran@boe.gov.krd
ئیمەیل/ Soran@boe.gov.krd
07504698337
مەرجەکان
پێویستە داواکاریی کۆمپانیاکان لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندیدارەوە بێت؛ نووسراوێک ئاراستەی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەکرێت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی.
مۆڵەتی دامەزراندن یان تۆمارکردنی کۆمپانیای هاوردەکار کە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەرچووبێت.
نووسراوی فەرمیی لایەنی هاوردەکار، کە تێیدا ڕوونکرابێتەوە پێویستیان بە سەرچاوەی تیشکی هەیە؛ لەگەڵ دیاریکردنی ئەو لایەنەی بەکاری دەهێنێت، شوێنی بەکارهێنان و دەروازەی هاتنەناوەوەی.
ئەگەر هاوردەکار لایەنی حکومی بێت بۆ بەکارهێنانی ماددە تیشکدەرەکان لە پڕۆژەکاندا، پێویستە ئاگاداری دەستەی ژینگە بکەنەوە کە پێویستیان بەو سەرچاوانە هەیە و داوای هاوردەکردنی بکەن؛ وەک (وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، یان هەر لایەنێکی حکومی کە بەرپرسیارە لەو پڕۆژەیە)، ئەگەر سەرچاوەکە لە ڕێگەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانەوە هاوردە بکرێت.
لایەنی هاوردەکار بە نووسراوی فەرمی یەکێک لە فەرمانبەرانی دەستنیشان دەکات بۆ سەردانی دەستەی ژینگە و ئیمزاکردن و بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردن.
پێویستە سەرچاوە تیشکاوەییەکان و ئامێرە پێوەلکاوەکان بەڵگەنامەی دروستکردنیان هەبێت.
پێویستە ڕەزامەندیی دروستکردنی کۆگا کە لەلایەن دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە پێیدرابێت؛ ئەگەر سەرچاوەکە بەشێک بوو لە ئامێرەکە و لێی جیا نەکرایەوە، پێویستە بە نووسراوێک ڕوونکردنەوە بدات و وێنەیەک لە کەتەلۆگەکەی هاوپێچ بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی دامەزراندن یان تۆماركردنی كۆمپانیای هاوردەكار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.
نووسراوی ڕەسمی لایەنی هاوردەكار.
ئەگەر لایەنی هاوردەکار حکومەت بێت، نووسراوی فەرمی.
نووسراوی فەرمی لایەنی هاوردەكار كە یەكێك لە فەرمانبەرانی دەستنیشان دەكات بۆ سەردانی دەستە و ئیمزاكردن وبەدواداچوون بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردن وێنەیەك لە پاسپۆرت ، ناسنامەی وەزیفی.
وێنەیەك لە گرێ بەستی نێوان لایەنی هاوردەكارو لایەنی دروستكردنی سەرچاوە تیشكاویەكان یان وێنەیەك لە داواكاری كرٍین.
ڕەزامەندی دروستكردنی كۆگا كەلەلایەن دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە.
ناو و ژمارەی مۆبایل لێپرسراوی تیشك لە كۆمپانیا لەگەڵ بڕوانامەی ڕاهێنانەكانی كە لەبواری تیشك ئەنجامی داوە.
ماوەی پێویست
دە (١٠) ڕۆژ بۆ شازدە (١٦) ڕۆژ.
تێچوو
بێ بەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان یان دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی نووسراو.
سەردانی ژووری وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی هاتوو بۆ نووسراو.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاکان ئەگەر لە پارێزگاکان.
سەردانی هۆبەی تیشک، بەمەبەستی وردبینی و ئامادەکردنی ڕەزامەندی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری فەرمانگەی، بەمەبەستی واژۆ.
سەردانی ژووری دەرکردە، بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرکردە بۆ نووسراوی ڕەزامەندی.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
BOE-13
بابەت
دوا دەستکاری
05-05-2026