پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسی بیانی بە ڕێگای کۆمپانیاکانی کاروباری نشینگە و ڤیزا پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانیانەی کە لە ڕێگای کۆمپانیاکانی کاروباری نشینگە و ڤیزا دێنە هەرێمی کوردستان، دوای وەرگرتنی ڤیزای سەردانیکردن دەتوانێت داوای کارتی نشینگە بکەن بۆ مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدانی مۆری دەرچوون بە کەسی بیانی مۆرێکە لە پاسپۆرت یاخود بەڵگەنامەی فەرمی کەسانی بیانی دەدرێت، بە مەبەستی دەرچوون و بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو کەسانە بە شێوەیەکی فەرمی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام ڤیزای هاتنە ژوورەوە یاخود کارتی نشینگەکەیان بەسەرچووە یاخود بە ڕەزامەندی خۆیان دەیانەوێت کارتی نشینگەکەیان هەڵبوەشێنەوە، یاخود پەنابەرن، یاخود بۆ ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دەرچوون (جواز المرور) بۆ دروست دەکرێت.
درێژکردنەوەی ڤیزا بۆ کەسانی بیانی (تمدید فیزا) هەر کەسێکی بیانی کە بە شێوەیەکی فەرمی بە ڕێگای خاڵە سنوورییەکان یاخوود فڕۆکەخانە نیودەوڵەتییەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات لە سەرەتادا ڤیزایەکی پێ دەدرێت کە ماوەکەی سی (٣٠) ڕۆژە، ئەگەر کەسە بیانییەکە بیەوێت لەو ماوەیە زیاتر لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە پێویستە داوای ماوەی درێژکردنەوەی ڤیزا بکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی مافی مانەوەی لە هەرێمی کوردستان هەبێت.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسی بیانی لە ڕێگای کونسولخانەکان پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانییانەی لە کونسولخانەکان و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسی بیانی لە ڕێگای دەستەبەری کەسی پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانییانەی کە پێشتر لە لایەن کۆمپانیاکان یان دەستی کاری بیانی بۆ ماڵان هێنراونەتە هەرێمی کوردستان کە وەک خزمەتکار لە ماڵان کار دەکەن، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی کارتی نشینگەکەیان، خاوەن ماڵەکان لەسەر سپۆنسەری خۆیان کارتی نشینگە بۆ خزمەتکارەی بیانییەکە نوێ دەکەنەوە.
ڕزگارکردن و ئاگرکوژێنەوە خزمەتکردن و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان لە ئەگەری ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو چ مرۆیی بێت یان سروشتی.
پێدانی ڤیزا بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتی بیانییە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی، کە بۆ ئەم مەبەستە دانراوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ کەسی بیانی لە ڕێگای کۆمپانیای هێنانی دەستی کاری بیانی بۆ ماڵان پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانییانەی لە ڕێگای کۆمپانیاکانی هێنانی دەستی کاری بیانی هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، وەک خزمەتکار لە ماڵان کار دەکەن، ئەم کارتە نشینگەیە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ کەسانی بیانی لە ڕێگای کۆمپانیاکانی نەوت و گاز پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانیانەی لە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە قوتابییان و خوێندکارانی بیانی پێدانی کارتی نشینگەیە بەو قوتابی و خوێندکارە بیانییانەی لە ناوەندە جیاجایاکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن و تەمەنیان هەژدە (١٨) ساڵە یان زیاترە، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.