پێناسە
              بریتییە لە کڕین و فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیا نیشتیمانییەکان لە نێوان هاوبەشەکان خۆیان یان فرۆشتنی بە کەسانی تر کە دەبنە خاوەنی نوێی کۆمپانیا.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          ئەدرەسی وەزارەتی بازرگانی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
ماڵپەڕ
          
      کاتی کارکردن
              (٩:٠٠)ی بەیانی بۆ (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆ (ڕسومات دادەخرێت).
          بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / ئیسکان شەقامی جەوهەر باپیر
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
            ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
0662273919
    بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی برایەتی نزیک بەندیخانەی نەوجەوانان
            
    بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
            
    بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
            
    بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / زاخۆ
مەرجەکان
          ئەم خزمەتە پێویستە له لایەن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیا داوابکرێت یاخود لە لایەن بریکارنامە، پێویستە بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
      
      
  
      پێش ئه‌وەی بێت بۆ ژووری یاسایی كڕیار و فرۆشیار له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی كڕین و فرۆشتن پێکهاتوون، ته‌نیا لای ئێمه په‌سەندی ئه‌نجومه‌نی كڕین و فرۆشتن ده‌كەین و وردبینی دۆسیه ده‌كەین.
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          ناسنامەی کڕیار و فرۆشیار یاخود بریکارنامە.
          کۆنوسی کۆبوونەوە.
          پەراوی ئەنجومەنی کڕین و فرۆشتن.
          نووسرای پێڕاگەیاندن (تبلیغ).
          نووسراوی دانانی مەندوب.
              ماوەی پێویست
              دوو (٢) بۆ چوار (٤) ڕۆژ.
          تێچوو
              بۆ هه‌ر كڕین و فرۆشتنی پشكه‌كانی كۆمپانیا (١٢٥,٠٠٠) سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.
          ڕێکار و هەنگاوەکان
          پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی كۆمپانیاكان بەپێی سنووری جوگرافیا.
      
      پێشكه‌شكردنی داواكاری له ژووری وەرگرتە تۆمار كرابێت.
      
      ئاڕاسته‌كردنی بۆ ژووری یاسایی.
      
      تۆماركردن له تۆماری تایبه‌ت به كڕین و فرۆشتنی پشكه‌كانی كۆمپانیا و واژۆكردن له‌م تۆماره.
      
      ئاماده‌بوونی كڕیار و فرۆشیار، یاخود بریكاره‌كان له پێش به‌رپرسی هۆبه‌ی یاسایی، بە مەبەستی واژۆكردن و دوای وردبینیكردن په‌سه‌ندی ده‌كەین دوباره ده‌چێته‌وه لای به‌ڕێوەبه‌ر و ئاڕاسته‌كردن بۆ به‌شی كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان و دوباره وردبین ده‌كه‌نه‌وه ده‌چێته ژووری ژمێریاری دوایی بۆ ژووری كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان بڕیاری كارگێڕی بۆ ده‌رده‌چێت.
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
              یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
          خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
              پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
          پێناسی خزمەت
              MOTI-29
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        02-04-2024