حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

ژمارەی یەکەی بێ هاوتا (UEN) ناسێنەرێکی تایبەتی (١٤) ژمارەییە، دەدرێت بە هەموو کۆمپانیا و چاڵاکییەکی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان، دەبێتە پێناسی دیجیتاڵى بۆ ڕێکار و کارەکانیان.
بریتییه‌ له‌ زیادكردن و كه‌مكردنی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا، كه‌ به‌هۆی زۆربوونی چاڵاكی كۆمپانیا یان زه‌ره‌ی كۆمپانیا هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ سه‌رمایه‌كه‌ی.
ئەو كۆمپانیایانه‌ی كه‌ بارەگای سه‌ركییان له‌ یه‌كێک له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانە، دەتوانن لقی كۆمپانیاکەیان بکەنەوە له‌ شارێكی تری هه‌رێمی كوردستان، بۆ نموونه‌ كۆمپانیایه‌ک بارەگای سه‌ره‌كی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌یه‌وێت لق بكاته‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی یان دهۆک یان هه‌ڵەبجه‌.
بریتییه‌ له‌ پێدانی نووسراوی پشتگیری یان پشتڕاسکردنەوەی به‌ڵگه‌نامه‌كان یان هەردووکیان بەیەکەوە بۆ گشت کۆمپانیاکان کە تۆماركراون له‌ به‌ڕێوەبه‌رایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاکان، لەسەر داواکاری كۆمپانیا بۆ وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی کار و چاڵاکییەکانی کۆمپانیا.
ڕێکارەکانی تەواوکردنی دامەزراندنی کارگەیە بەو خاوەن کارگانەی زەوییان بۆ تەرخانکراوە لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە، هەروەها بیناکەی تەواوکراوە و ئامێرەکانی چەسپێنراوە.