ژمارەی یەکەی بێ هاوتا (UEN) ژمارەی یەکەی بێ هاوتا (UEN) ناسێنەرێکی تایبەتی (١٤) ژمارەییە، دەدرێت بە هەموو کۆمپانیا و چاڵاکییەکی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان، دەبێتە پێناسی دیجیتاڵى بۆ ڕێکار و کارەکانیان.
گۆڕینی سه‌رمایه‌ی کۆمپانیا نیشتمانییەکان بریتییه له زیادكردن و كه‌مكردنی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا، كه به‌هۆی زۆربوونی چاڵاكی كۆمپانیا یان زه‌ره‌ی كۆمپانیا هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له سه‌رمایه‌كه‌ی.
گۆڕینی چالاكی كۆمپانیا نیشتمانییەکان بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی یان زیادكردن و گۆڕینی چاڵاكی كۆمپانیا نیشتمانییەکان.
كردنه‌وه‌ی لقی كۆمپانیاكانی هه‌رێم ئەو كۆمپانیایانه‌ی كه بارەگای سهركییان له یه‌كێک له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانە، دەتوانن لقی كۆمپانیاکەیان بکەنەوە له شارێكی تری هه‌رێمی كوردستان، بۆ نموونه كۆمپانیایه‌ک بارەگای سه‌ره‌كی له شاری هه‌ولێر ده‌یه‌وێت لق بكاته‌وه له شاری سلێمانی یان دهۆک یان هه‌ڵەبجه.
پێدانی نووسراوی پشتگیری و پشتڕاستکردنەوەی به‌ڵگه‌نامه‌كانی کۆمپانیاکان بریتییه له پێدانی نووسراوی پشتگیری یان پشتڕاسکردنەوەی به‌ڵگه‌نامه‌كان یان هەردووکیان بەیەکەوە بۆ گشت کۆمپانیاکان کە تۆماركراون له به‌ڕێوەبه‌رایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاکان، لەسەر داواکاری كۆمپانیا بۆ وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی کار و چاڵاکییەکانی کۆمپانیا.
كڕین و فرۆشتنی پشكه‌كانی كۆمپانیا نیشتیمانییەکان بریتییە لە کڕین و فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیا نیشتیمانییەکان لە نێوان هاوبەشەکان خۆیان یان فرۆشتنی بە کەسانی تر کە دەبنە خاوەنی نوێی کۆمپانیا.
نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی لقی كۆمپانیای بیانی بریتییه له پرۆسه‌ی سه‌ردانیكردنی نوێنه‌ری لقی كۆمپانیای بیانی بۆ نوێکردنەوەی لقی كۆمپانیاكه و پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه داواكراوه‌كان به‌پێی په‌یڕه‌وی كارپێكراو.
پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتى بریکارنامەی بازرگانى بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.