مۆڵەتی پیشەی چاککەرەوەی ئامێری پەیوەندی (مۆبایل) پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری چاککردنەوەی ئامێری پەیوەندی (مۆبایل) دەکەن.
مۆڵەتی کارکردنی پیشەکانی نووسینگەی (بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن، تۆمارگەکانی دەنگ (تسجیلات)، نەخشەساز و دیکۆرکێشانی بواری ڕاگەیاندن، ستۆدیۆی تۆمارکردنی دەنگ) پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن، تۆمارگەکانی دەنگ (تسجیلات)، نەخشەساز و دیکۆرکێشانی بواری ڕاگەیاندن، ستۆدیۆی تۆمارکردنی دەنگ، کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
مۆڵەتی پیشەی نووسینگەی بیناسازی پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە نووسینگەی بیناسازی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
مۆڵەتی پیشەی وایەرمەنی ئۆتۆمبێل/ گەورە و بچووک (کارەبایی ئۆتۆمبێل) پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری وایەرمەنی ئۆتۆمبێل/ گەورە و بچووک (کارەبایی ئۆتۆمبێل) دەکەن.
مۆڵەتی پیشەی ڕۆنگۆڕ و پەنچەرچی تایەی ئۆتۆمبێل پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری ڕۆنگۆڕ و پەنچەرچی تایەی ئۆتۆمبێل دەکەن.
مۆڵەتی پیشەی پێشانگای مۆبایل پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە پێشانگای مۆبایل، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
مۆڵەتی کارکردنی پیشەکانی (تاقیگە و ستۆدیۆکانی وێنەگرتن، وێنەگرانی گەڕۆکی ڤیدیۆ و فۆتۆگراف) پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی تاقیگە و ستۆدیۆکانی وێنەگرتن، وێنەگرانی گەڕۆکی ڤیدیۆ و فۆتۆگراف کە هاوڵاتیان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
مۆڵەتی پیشەی دوکانی وشکە پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە دوکانی وشکە، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی پیشەی بەرگدروو پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ئەو بەرگدرووانەی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بە کۆ پێدانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵە بە کۆ، کە هاوڵاتیانی عێراقی و بیانی دەتوانن داوای بکەن.