حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
673
خزمەت
نوێکردنەوەی سەرجەم ئەو مۆڵەتە پیشەییە هونەرییەکانە بە مەبەستی درێژەدان بە پیشەکانیان وەک پیشەکانی (چاپخانە، کتێبخانە، سی دی، وێنەگری، ستۆدیۆ دەنگی، کۆمپیوتەر، فۆتۆکۆپی، ڕێکلام، خۆشنووسی).
مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بۆ زێڕنگر بەپێی ڕۆژمێری ساڵانەیە واتە هەموو مۆڵەتێک لە مانگی (١٢) بەسەردەچێت و هەڵدەوەشێتەوە پێویستە خزمەتخواز ١/٢ هەموو ساڵێک مامەڵەی نوێکردنەوە ئەنجامبدات تا ٥/٣١، لە دوای ئەم ماوەیە ئەگەر مۆڵەتەکەی نوێنەکاتەوە، بۆ هەر مانگێک سزای دواکەوتنی مۆڵەتەکەی دەکەوێتە ئەستۆ.
هەر دامەزراوەیەکی پەروەردەی ناحکومی مافی گواستنەوەیان لە باڵەخانەیەک بۆ باڵەخانەیەکی دیکە هەیە، بەڵام پێویستە ڕەزامەندی فەرمی وەزارەتی پەروەردە وەربگیرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە هەبوونی سەرجەم مەرجە پەروەردەییەکان لە باڵەخانە تازەکە.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی مەڵبەندەکانی کۆمپیوتەر یان نووسینگەکانی چاپ سکرین یان زەنگۆگراف کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت تازە بکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی فۆتۆکۆپی و ئیستینساخ، کەپسی ناسنامە (کپس الهویات)، پەڕاوگە (القرتاسیة)، کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی تاقیگە و ستۆدیۆکانی وێنەگرتن، وێنەگرانی گەڕۆکی ڤیدیۆ و فۆتۆگراف کە هاوڵاتیان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.