دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆرسیکل دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆرسیکل، بۆ هەموو هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەرێم، کە تەمەنی شازدە (١٦) ساڵی تەواو کردبێت.
دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووی ئۆتۆمبێل، ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازییەکان و ماتۆڕسکیل دووبارە دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووە، بۆ هەموو خاوەن ساڵیانەیەکی تایبەت بە (بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاگانی هەرێم) لە کاتی ونکردنی لە لایەن خاوەنەکەیەوە.
گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر (بە هەموو جۆرەکانییەوە) و ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازییەکان گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسکیل یان ئامێرەکانە له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، مافێکی یاسایی هەر تاکێکە، کە لە ئەنجامی کڕین و فرۆشتن یاخود هەر هۆکارێکی تر، بخوازێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل، ئامێر یان ماتۆڕسکیلەکەی بگوازێتەوە.