پشکنینی شەش پاڵۆی کۆنکریتی (المکعبات الکونکریتیە) بۆ تەمەنی (ماوەی) ٢٨ ڕۆژ دۆزینەوەی ڕێژەی هێزی بەرگری شەش پاڵۆکان کە ئاماژە بە هێزی بەرگری ئەم شوێنانە دەکەن کە لە نوسراوی داواکاری دا هاتووە.
پشکنینی بلۆک بە هەموو جۆرەکانی بۆ زانینی پاڵەپەستۆ (هێزی بەرگری) و هەڵمژینی ئاو بە گوێرەی خەسڵەتی داواکراو.
پشکنینی گیراوەی ئەسفەلتی (الخلطة الاسفلتیة) وەرگرتنی نموونەی گیراوەی قیڕ لەو ڕێگایەی ڕۆژانە قیرتاو دەکرێت.
دروستکردن و پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشین و کەمدەرامەتان بۆ دابینکردنى نوا بۆ هاوڵاتیانى چینی کەم دەرامەت و خاوەن داهاتى سنووردار، وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن یەکەى نیشتەجێبوون (شوقە و خانوى نیشتەجێبوون) دروست دەکات بە گوێرەى ناوەرۆکى ( کراس معاییر الاسکان الحضري) کە لە لایەن وەزارەت پەسەند کراوە، ئەمەش بە بێ دانى پێشەکى دەبێت وە پێشكەشكردنی داواکاری بۆ یەكەكان لە ڕێگای سەرۆکى یەکە ئیداریەکان دەبێت بە گوێرەى پرەنسپێک کە وەزارەت بە هەماهەنگى لەگەڵ پارێزگاکاندا دیارى دەکات وە تەماشاى داواکان دەکرێت.
پشکنینی ڕێژەی پەستانەوەی خۆڵ وەرگرتنی ڕێژەی پەستانەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە ئاماژەی پێکراوە لە نوسراوی داواکاری دوای ئاودان و پەستانەوەی شوێنەکان (رش بالماو والحدل).
پشکنینی هەموو جۆرەکانی چیمەنتۆ پشکنینی فیزیاوی و کیمیاوی بۆ دەکرێت تا کوالیتی ئەو چیمەنتۆیە بزاندرێت، بۆ دڵنیابوون لە شیاویی چیمەنتۆکە بۆ بەکارهێنان.
پشکنینی تێکەڵە (خۆڵی سروشتی پێکهاتووە لە بەرد و خۆڵ) بە کاردێت بۆ ڕێگاوبان ژێر چینی ئەسفەلت وەرگرتنی نمونەی تێکەڵە لە دوای فەرشکردنی پرۆژەکان، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پلەکردن و ڕێژەی بەرگری و (Liquid limit and plastic index) بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامەکانی.
پشکنینی خاک (Soil Investigation) بەر لە درووستکردنی باڵەخانەکان پێویستە لە توانای خاکەکە دڵنیا ببینەوە کە توانای هەڵگرتنی بارستەی باڵەخانەکەی هەیە لە ڕێگای دۆزینەوەی تونای خاکەکە (Bearing Capacity).
پشکنینی کۆڕی کۆنکریت لە کاتی دەرنەچوون یا هەبوونی گومان لە پشکنینەکانی شەشپالووی کۆنکریتی یاخود ئەگەر بێت و کۆنکریتێک پشکنینە پێویستەکانی شەشپالووی کۆنکریتی بۆ ئەنجام نەدرابێت ئەوا وەرگرتنی کۆڕی کۆنکریتی وە ئەنجامدانی پشکنینە پێویستەکان لەسەری، بە باشترین هەڵبژاردە دادەنرێت بۆ زانینی هێزی بەرگری پاڵەپەستۆی کۆنکریت هەروەها ڕێژەی چڕی لەگەڵ ئەوەش دەتوانرێت بۆ زانینی ئەستووری چین یاخود شوێنە کۆنکریت کراوەکە سودی لێ وەربگیرێت. ئەوەش بە بەکار هێنانی ستانداردی گونجاو و متمانەپێکراوی نێودەوڵەتی وە ڕێکاری هەڵسەنگاندنی لۆکاڵی.