پشکنینی کاشی (مۆزائیک، سیرامیک، گرانێت، مەرمەر) بۆ دڵنیابوون لە هێز و بەرگری شکاندن لە کاشییەکاندا بە ئەنجامدانی پشکنینەکانی (هێزی بەرگری شکاندن، ڕێژەی هەڵمژینی ئاو و دوورییەکان).
خزمەتگوزارى کێش تايبەت بە ئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرەكان بریتییە لە پاراستنی ڕێگاوبانەكان لە بەكارهێنانی ڕێگاوبانەكان لە لایەن بارهەڵگرەكان كە پێویستە كۆی گشتی كێشی بارهەڵگرەكان لە چوارچێوەی كێشی ئیكسلی ڕێپێدراو بێت کە هاوپێچە.
پشکنینی قیڕی شل بریتییە لە وەرگرتنی قیڕی شل لە نموونەی تانکەرەکانی قیڕ پێش بەکارهێنانی لە قیڕتاوکردنی ڕێگاکان.
پشکنینی پلەبەندی (غەربیلی) بۆ چەگل و قوم بریتییە لە ئەنجامدانی پلەبەندی بۆ کەرەستە ناوبراوەکان بەکار دێت تاوەکو ڕێژەی قەبارە جیاوازەکانی هاتوو لە ستانداردەکان لەناو بڕێکی دیاریکراو لەو کەرەستەیە (کە لە هەموو قەبارەکان پێک هاتووە) بزانرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت بە پێی ڕەوشە دیاریکراوەکان.
پشکنینی بارلێنان (load test) بریتییە لە دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی سەقفی خانوو، پرد، ئاوەڕۆی سەندوقی و، ئەنجام دەدرێ ئەمەش لە کاتێک کە گومان هەبێت لە سەلامەتی دروستکراوەکە یاخود پشکنینەکانی شەش پالوو هەروەها کۆڕی تایبەت بە شوێنەکە دەرنەچووبن لە پشکنین، یاخود لەسەر داواکاری ئەندازیاری سەرپەرشتیار دەکرێت، یاخود هەرکاتێک نیشانەکانی شاز وەکو درزبردن یان چەمانەوەی لە ڕادەبەدەر لە شوێنی مەبەست بەدی بکرێت.
پشکنینی بۆڕی کۆنکریتی شیشدار و بێ شیش بۆ دڵنیابوون لە هێز و بەرگری بۆڕییەکان کە بەکاردێن بۆ مەبەستی ئاوەڕۆ بە ئەنجامدانی پشکنینەکانی، هێزی بەرگری بۆڕی، ڕێژەی هەڵمژینی ئاو، تیرەی بۆڕییەکە، ئەستووری بۆڕیەکە، ڕووبەری شیش لە بۆڕییەکەدا.
پشکنینی (خشت - كەرپوچ) مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو پشکنینە دۆزینەوەی هێزی بەرگری خشت بەرامبەر پاڵەپەستۆ هەروەها زانینی ڕێژەی هەڵمژینی ئاو لەگەڵ زانینی ڕێژەی دەرکەوتنی خوێیە لەسەر ڕووی خشتەکە.
پشکنینی کربستۆن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی هێزی بەرگری بەرامبەر شکان هەروەها ڕێژەی هەڵمژینی ئاوی کەرەسەتەی ناوبراو ئەنجام دەدرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت بە پێی ڕەوشە دیاریکراوەکان.
پشکنینی کیمیاوی و فیزیاوی گەچ لە ڕێگەی پشکنینە کیمیاوییەکان بۆ گەچ دەتوانین پێکهاتەکانی دەستنیشان بکەین و ڕێژەکانیان بەراورد بکەین لەگەڵ ڕێژە دیاریکراوەکانی ڕەوش وە پشکنینەکانی فیزیاوی سودیان لێ وەردەگیرێت بۆ زانینی هێزی بەرگری بەرامبەر پاڵەپەستۆ، شکان، زانینی ڕەقی گەچ و کۆمەڵێک فاکتەر و تایبەتمەندی تری گەچ کە لە ستانداردەکان داواکراون.
پشکنینی بۆیاغی (ئەمۆڵشن، ڕۆنی، ڕێگاوبان) بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی بۆیاغی بەکارهاتوو بە ئەنجامدانی پشکنینەکانی کیمیایی بۆ بۆیاغەکان.