پێدانی مۆڵەتی ماڵی بەساڵاچووان بۆ کەرتی تایبەت و خێرخوازی پێشكەشكردنی چاودێریی كۆمەڵایەتی و تەندروستی دەرونی بەسەربردنی كات بۆ بەساڵاچووان.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی دایەنگە ناحکومییەکان بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی دایەنگەی ناحکومی، بەپێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان؛ لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.
خێزانی جێگرەوە ئەو خێزانەیە منداڵێک بەخێو دەكات، كە لە ڕووی بایەلۆجییەوە منداڵی خۆی نییە، بەڵام ئەركی پاراستن و چاودێری و پەروەردەكردنی جێگرەوەی دەگرێتە ئەستۆ، (پێكدێت لە پیاو و ژن، یاخود ژن بە تەنیا ئەگەر جیا بووبێتەوە، یان بێوەژن، بە مەرجێک خاوەنی شیاویی یاسایی تەواوبن).
فێركردن و ڕاهێنانی كەمئەندامان کۆمەڵە پەیمانگایهکن، کە سەر بە وەزارەتمانن و لە ڕێگایانەوە خزمەت بە توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت وهکو (نابینا، نابیست، بیرکۆڵ، ئۆتیزم).
خزمەتکردنی ئەو بەساڵاچووانەی کە بێ سەرپەرشتن (خانەی بە ساڵاچووان) لە خانەکانی بەساڵاچووان خزمەت بە هاوڵاتییانی بەساڵاچووی بێ سەرپەرشت دەکرێت.
ماڵی ئافرەتانی هەڕەشە لێكراو (شەڵتەر) بۆ داڵدەدانی ئەو ئافرەتانەیە، كە لە كۆمەڵگادا لە لایەن كەسوکار یان هەر كەسێكی ترەوە، هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەبێت، هەروەها ئەو کچ و ژنانەی تووشی هەڕەشە دەبنەوە، دەتوانن سوود لەم خزمەتگوزارییە ببینن.
چارەسەركردنی كێشەی منداڵان چارەسەركردنی کێشە و گرفتی منداڵان كاتێک، کە منداڵ نەتوانێت بۆ خۆی چارسەری كێشەی خۆی بكات بۆیە پەیوەندی بە هێڵی فریاكەوتنی منداڵان دەكات (هێڵی ١١٦).
پاراستن و گەشەپێدان و ڕاهێنانی منداڵان بۆ ڕاهێنان، فێركردن و هۆشیاركردنەوەی منداڵان لە بوارە جیاجیاكان (هونەر، میوزک، چاڵاكی دەستڕەنگینیی، وەرزش، زمان و كۆمپیوتەر).
چاودێری منداڵانی بێ سەرپەرشت كە دایک و باوكیان نەماوە چاودێریكردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت، كە دایک و باوكیان نەماوە، یان دایكیان هاوسەرگیری كردووەتەوە، بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو تاکو تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ ، پێشکەشکردنی خزمەت بەو منداڵانە بەشێوەی بیست و چوار (٢٤) کاتژمێریی. ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە یەک (١) ڕۆژ تاکو چوار (٤) ساڵە، بەپێی سیستەمی دایەنگە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە پێنج (٥) ساڵ تاکو هەژدە (١٨) ساڵ، مامەڵەکردن لەگەڵیان بەپێی سیستەمی ژمارە (٥)ی ساڵی ١٩٨٦ دەبێت.
دەرهێنانی مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحكومی پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحکومی، بەپێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.