پێناسە
              لە خانەکانی بەساڵاچووان خزمەت بە هاوڵاتییانی بەساڵاچووی بێ سەرپەرشت دەکرێت.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی / بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی / خانەی بەساڵاچووان
ماڵپەڕ
          
      کاتی کارکردن
              (٢٤) کاتژمێر کراوەیە.
          بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی / هەولێر
هەولێر / گەڕەكی نەوروز / نزیک ناوچەی فەرمانبەران / بەرامبەر نەخۆشخانەی سەردەم 
            
    بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی / سلێمانی
سلێمانی / بەكرەجۆ 
            0533160442
    بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی / دهۆک
دهۆک / گرێ باصێ / بەرامبەر هولا محمد عارفێ جزیرى 
            07514406028
    مەرجەکان
          پێویستە عێراقی بێت و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.
      
      بۆ پیاوان تەمەنیان لە شەست (٦٠) ساڵ كەمتر نەبێت، بۆ ئافرەتان تەمەنیان لە پەنجا و پێنج (٥٥) ساڵ كەمتر نەبێت.
      
      نابێت هیچ نەخوشییەكی گواستراوەی هەبێت.
      
      نەتوانێت خزمەتی خۆی بكات، لە بەشی پەككەوتە وەردەگیرێت.
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          كارتی نیشتمانی.
          ڕەگەزنامە.
          یەک (١) وێنە.
          بەڵێننامەی دادگا. 
          كارتی نەبوونی نەخۆشی گواستراوە لە لایەن لێژنەی پزشیكی بۆی بكرێت.
              ماوەی پێویست
              یەک (١) بۆ دوو (٢) ڕۆژ.
          تێچوو
              بێبەرامبەرە.
          ڕێکار و هەنگاوەکان
          پێشكەشكردنی داواكاری بە كارگێڕیی خانەی بەساڵاچووان.
      
      بە هەبوونی مەرجەكانی وەرگرتن، لە خانە وەردەگیرێت.
      
      وەرگرتنی خزمەتگوزارییەكە.
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
          
      خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
          وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
          بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
          بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
              پەسەند کراوە لەلایەن
              فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
          پێناسی خزمەت
              MOLSA-15
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        23-06-2024