پێناسە
              پێدانی مۆڵەتی تەندروستی و سەلامەتی بۆ شوێنی کار، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بۆ سەلامەتی خاوەن کار و کرێکاران لە کاتی کارکردن.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          ناونیشانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار
کاتی کارکردن
              (٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
          بەڕێوەبەرایەتی کار / هەولێر
هەولێر / جادەى کوران / بەرامبەر مەزگەوتى خدر سوارە
            
    بەڕێوەبەرایەتی کار / سلێمانی
سلێمانی / شەقامى مەولەوى / تەلارى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
            
    بەڕێوەبەرایەتی کار / دهۆک
دهۆک / کرى باصى / جاداچرا
            
    بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / سۆران
سۆران / شەهیدانى ئازادى
            
    بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / زاخۆ
زاخۆ / پشت ئاڤاهێى زیندانا زاخۆ
            
    بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / گەرمیان
کەلار / نزیک نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب
            
    مەرجەکان
          شوێنی کارەکە تەندروست بێت.
      
      کەلوپەلی خۆپارێزی بۆ دابین کرابێت.
      
      ئامێری ئاگرکوژێنەوە و دەرمانخانەی بۆ دابین کرابێت.
      
      پێوستە پاکانەی باجی دەرامەتی هەبێت.
      
      
  
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          ناسنامەی باری شارستانی.
          وێنەی کەسی ڕەنگاوڕەنگ دوو (٢) دانە.
          پوولی حکومی.
          نووسراوی باجی دەرامەت.
          نووسراوی سەندیکا، بۆ تۆماری جێی کار.
              ماوەی پێویست
              حەوت (٧) ڕۆژ.
          تێچوو
              بەپێی ڕێنمایی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی ژمارە (٢٢)ی ساڵی ١٩٨٧ ماددەی حەوتەم:
- دەرهێنانی مۆڵەت (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار.
- نوێکردنەوە (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار.
          - دەرهێنانی مۆڵەت (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار.
- نوێکردنەوە (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
          بۆ کردنەوەى پەیمانگا:
دەبێت یەکەم جار نووسراو لە وەزارەتى پەروەردە بۆ وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتى گشتی كار و دەستەبەر ئاڕاستە بكرێت.
      
      دەبێت یەکەم جار نووسراو لە وەزارەتى پەروەردە بۆ وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتى گشتی كار و دەستەبەر ئاڕاستە بكرێت.
دواتر لە بەشی تەندروستی و سەلامەتى پیشەیی لە بەڕێوەبەرایەتى گشتی كار و دەستەبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتى کار هەمان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەوانە دەکرێت.
      
      دواتر سەردانیکردنی لیژنەى تەندروستی و سەلامەتى پیشەیی بۆ شوێنی کار.
      
      پێدانی ڕاپۆرت بە بەڕێوەبەری کار و بەرزکردنەوەى، بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتی.
      
      كۆتا هەنگاو وەرگرتنی ڕەزامەندی.
      
      بۆ کارگە و مۆڵەکان: 
لیژنەى تەندروستی و سەلامەتى پیشەیی سەردانی کارگە و مۆڵەکان دەکات.
      
      لیژنەى تەندروستی و سەلامەتى پیشەیی سەردانی کارگە و مۆڵەکان دەکات.
لیژنەكە جەخت لەسەر جێبەجێكردنی مەرجەكان دەكاتەوە.
      
      ئەگەر مەرجەکان جێبەجێ نەکرابێت سزای پێویست بۆ ئەم شوێنە دەردەچێت.
      
      فۆرمی داواکاری
          
      یاسا و رێنمایی
          
      خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
          وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
          بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
          بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
              پەسەند کراوە لەلایەن
              فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
          پێناسی خزمەت
              MOLSA-08
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        21-04-2024