ئاگاداری
              لە ئێستادا وەرگرتنی ئەو پێشینەیە وەستاوە، بەڵام سوودمەندان پێویستە بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بۆیان دیاریکراوە پێشینە وەرگیراوکە بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، بەپێچەوانەوە سوودی دواکەوتن دەکەوێتە سەر پێشینەکانیان.
          پێناسە
              پێدانی پێشینەی خانوبەرە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە شار و قەزا و ناحیە و گوندەکان.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          وەزارەت دارایی و ئابووری/بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان/بەرێوەبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆریەکان/ بانکەکانی خانووبەرە
کاتی کارکردن
              (٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
          بانکی خانووبەرەی هەولێر یەک
هەولێر / بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕوژئاوا 
ئیمەیڵ/ arbilbankaqare@gmail.com
            ئیمەیڵ/ arbilbankaqare@gmail.com
 07504300192
    بانکی خانووبەرەی هەولێر دوو
هەولێر / بنەسڵاوە / تەنیشت قایمقامیەتی بنەسڵاوە
ئیمەیڵ/ bankixanubaraehawler2@gmail.com
            ئیمەیڵ/ bankixanubaraehawler2@gmail.com
07503091836    07514201260
    بانکی خانووبەرەی سۆران
سۆران / تەنیشت تۆمارکردنی خانووبەری سۆران
ئیمەیڵ/ bankaghrisoran@gmail.com
            ئیمەیڵ/ bankaghrisoran@gmail.com
07504489651
    بانکی خانووبەرەی کۆیە
کۆیە / تەنیشت قوتابخانەی زانست
ئیمەیڵ/ banqixanubarakoya@gmail.com
            ئیمەیڵ/ banqixanubarakoya@gmail.com
07480262511   07501521261
    بانکی خانووبەرەی سلێمانی یەک
سلێمانی / پالاس / سەروی فلکەی مامەڕیشە
ئیمەیڵ/chroamar@yahoo.com
            ئیمەیڵ/chroamar@yahoo.com
32061583   306159   3206157   07701572990
    بانکی خانووبەرەی سلێمانی دوو
سلێمانی / سەروەری / نزیک کۆمەڵەی هەرەوزی کوردستان 
ئیمەیڵ/bankykhanugundakan@yahoo.com
            ئیمەیڵ/bankykhanugundakan@yahoo.com
3390360   3390362   07701551315
    بانکی خانووبەرەی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ / بەرامبەر دادگای چەمچماڵ
ئیمەیڵ/xanobaraychamchamal@gmail.com
            ئیمەیڵ/xanobaraychamchamal@gmail.com
07701507048
    بانکی خانووبەرەی هەڵەبجە
 هەڵەبجە / شەقامی گشتی / بەرامبەر کۆمەڵگای فەرمانگە داراییەکانی هەڵەبجە 
ئیمەیڵ/banq.aqarhalabja@yahoo.com
            ئیمەیڵ/banq.aqarhalabja@yahoo.com
0538852616   07501260386
    بانکی خانووبەرەی گەرمیان
گەرمیان / بینای شارەوانیی کەلار 
ئیمەیڵ/bank.xanubarai_garmian@yahoo.com
            ئیمەیڵ/bank.xanubarai_garmian@yahoo.com
07728945007   07480645248   07480645249
    بانکی خانووبەرەی ڕاپەڕین
ڕانیە / بینای شارەوانی / بەرانبەر ئاسیاسێل/ بازاڕی سید علی 
ئیمەیڵ/bankykshtukalyraparin@gmail.com
            ئیمەیڵ/bankykshtukalyraparin@gmail.com
07501726270   0538644033
    بانکی خانووبەرەی دهۆک
دهۆک / بەرامبەر پاڕکی ئازادی
ئیمەیڵ/ bankaqaryhesabat@yahoo.com
            ئیمەیڵ/ bankaqaryhesabat@yahoo.com
0627229495   07504863858   0627601588
    بانکی خانووبەرەی زاخۆ
زاخۆ / تەنیشت دادگای کۆن 
ئیمەیڵ/ akari.bank@yahoo.com
            ئیمەیڵ/ akari.bank@yahoo.com
 07504782330
    بانکی خانووبەرەی ئامێدی
ئامێدی / نزیک فەرمانگەی کارەبای ئامێدی
ئیمەیڵ/ khanoberamedy@yahoo.com
            ئیمەیڵ/ khanoberamedy@yahoo.com
07504512982
    بانکی خانووبەرەی شێخان
شێخان / نزیک نەخۆشخانەی شیخان
ئیمەیڵ/ bankaqary_shikhan@yahoo.com
            ئیمەیڵ/ bankaqary_shikhan@yahoo.com
07508506554
    بانکی خانووبەرەی ئاکرێ
ئاکرێ / تەنیشت کۆمەڵگای دارایی / گەڕەکی یازدەی ئەیلول
ئیمەیڵ/ akrebank@yahoo.com
            ئیمەیڵ/ akrebank@yahoo.com
0627814776   07504904571
    بانکی خانووبەرەی بەردەڕەش
بەردەڕەش / چوارڕیانی خێلەکی بینای دادنوسی بەردەڕەش
ئیمەیڵ/ bardarashpespuriekan@yahoo.com
            ئیمەیڵ/ bardarashpespuriekan@yahoo.com
07515194074
    مەرجەکان
          خزمەتخواز تهمهنی هەژدە (١٨) ساڵی تهواو کردبێت و خێزانداربێت.
      
      تەمەنی لە شەست و پێنج (٦٥) ساڵ تێپەڕی نەکردبێت (بۆ خزمەتخوازی نیشتەجێی گوند).
تەمەنی لە حەفتا (٧٠) ساڵ تێپەڕی نەکردبێت (بۆ خزمەتخوازی نیشتەجێی شار).
      
      تەمەنی لە حەفتا (٧٠) ساڵ تێپەڕی نەکردبێت (بۆ خزمەتخوازی نیشتەجێی شار).
پێشتر سودمەند نەبووبێت لە پێشینەی خانووبەرە.
      
      یەکەی نیشتەجێبوون (خانوو و شوقەی) بە ناوی خۆی و خێزانی و منداڵی ناکامی (خوار ١٨ ساڵ) نەبێت.
      
      هەبوونی پارچە زەوییەکی بەتاڵ بۆ شار و خاوەن قەواڵەی موڵک (طابو) بێت، و بۆ گوندیش لە ناو حەڕەمی گوند بێت و دانیشتووی ئەو گوندە بێت، کە لە لایەن ئەنجومەنی گوند (موختار) یەکەی ئیداری پشگیری بکرێت.
      
      قەرزی خانووبەرە بە گشت هاوڵاتییان دەدرێت بێ جیاوازی.
      
      مۆڵەتی شارەوانی پەیوەندار بۆ دروستکردنی خانووەکە، بە مەبەستی دڵنیابوون لەسەر نەبوونی سەرپێچی (تجاوز) لە نەخشەی بیناکە.
      
      خزمەتخواز دەبێت دەستەبەری دارایی (کفالة بملغ) هەبێت، لە کاتی نەگەڕاندنەوەی بڕی پێشینەکە (قەرزەکە) ئەو کەسەی دەستەبەرە داراییەکەی بۆ پێشینە وەرگر کردووە پێویستە پێشینەکەی بداتەوە.
      
      
  
      ئەم خزمەتە لەلایەن بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بەپێی بریکارنامەی دادنووس.
      
      
  
      خزمەتخواز پێویستە دوای ساڵێک لە وەرگرتنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی دەست بە گەڕاندنەوەی پێشینەکەی بکات بەو شێوەی بۆی دیاریکراوە، لەکاتی نەگەڕاندنەوەی پێشینەکە لەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە، سوودی دواکەوتنی بە ڕێژەی (١٠%) دەچێتە سەر.
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          کارتی نیشتمانی یاخود (ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی) و فۆڕمی خۆراک و کارتی زانیاری.
          قەواڵەی موڵکی (سند طابو) زەوییەکە ئەگەر موڵک بوو، پشگیریی یەکەی ئیداری بۆ گوندەکان.
          چەسپاندنی سنوور بۆ ناسینەوەی شوێنی خانووەکە.
          نەخشەی خانووەکە بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە، کە لە ڕووبەری بینا و شارەوانی هیچ لارییێک نییە.
          ئەگەر خزمەتخواز فەرمانبەری حکومەت بێت، پێویستە پشتگیری لە فەرمانگەکەی بێنێ، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ، کە فەرمانبەرە و مانگانە قەرزەکەی لە مووچەکەی ببڕدرێت.
              ماوەی پێویست
              یەک (١) بۆ سێ (٣) مانگ.
          تێچوو
              (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینارە بە نەختینە وەک ڕسومات.
خزمەتخواز پێویستە دوای ساڵێک لە وەرگرتنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی، دەست بە گەڕاندنەوەی پێشینەکەی بکات، بەو شێوەی بۆی دیاریکراوە، لە کاتی نەگەڕاندنەوەی پێشینەکە لەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە، سوودی دواکەوتنی بە ڕێژەی (١٠%) دەچێتە سەر.
          خزمەتخواز پێویستە دوای ساڵێک لە وەرگرتنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی، دەست بە گەڕاندنەوەی پێشینەکەی بکات، بەو شێوەی بۆی دیاریکراوە، لە کاتی نەگەڕاندنەوەی پێشینەکە لەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە، سوودی دواکەوتنی بە ڕێژەی (١٠%) دەچێتە سەر.
ڕێکار و هەنگاوەکان
          خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بانکەکانی خانووبەرە دەکات، بە مەبەستی داواکردنی وەرگرتنی پێشینەی خانووبەرە.
      
      سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندیی سەرەتایی مەمەڵەکەی.
      
      سەردانی ژووری پێشینە دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی پیشینەی خانووبەرە و نووسراوکردن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆماری خانووبەرە و شارەوانیی پەیوەندار یاخود هەر فەرمانگەیەکی تر کە پێویست بکات.
      
      دوا هێنانەوەی وەڵامی نووسراوەکان سەردانی ژووری کارگێڕی و خۆییەتی دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی هاتوو بە نووسراوەکان.
      
      سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی هامشکردن لەسەر نووسراوەکان.
      
      دووبارە سەردانی هۆبەی پێشینە دەکات، بە مەبەستی ڕێکخستنی دۆسییەکەی و دانانی نۆبەی پشکنین (کشف) بۆسەر زەوییەکە.
      
      دوای ئەنجامدانی پشکنین (کشف) و نەبوونی هیچ کەم و کوڕییەک دەچێتەوە هۆبەی پێشینە، بە مەبەستی واژۆی لیژنەی پێشینە و بەڕێوەبەری هۆبەی پێشینە.
      
      سەردانی ژووری وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینی و دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ کەم و کوڕییەک لە دۆسییەکەی.
      
      سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیی کۆتایی لەسەر مامەڵەکە و خەرجکردنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکە.
      
      سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی.
      
      خزمەتخوا سەردانی ئەو بانکە دەکات، کە بۆی دیاریکراوە، بە مەبەستی خەرجکردنی چەکی پارەکەی.
      
      دوای تەواوبوونی خانووەکە پشکنینی کۆتایی بۆ دەکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەواوبوونی خانووەکە، بە هەمان شێوەی قۆناغی یەکەم چەکی قۆناغی کۆتایی پێشینەکەی بۆ دەکرێت و مامەڵەکەی تەواو دەبێت.
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
          
      خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
              پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
          پێناسی خزمەت
              MOF-28
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        19-03-2024