پێناسە
              ڕەزامەندى دانە لەسەر دابینکردنى ڕووبەرى پێویست بۆ پڕۆژە نا کشتوڵییەکان.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. زەوی و زار
کاتی کارکردن
              (٩:٠٠) بەیانی بۆ (٢:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
          بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / هەولێر
ئیمێڵ: agri_erbil@yahoo.com
            2230388  -  2226116
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / سلێمانی
ئیمێڵ: suli.agriculture@yahoo.com
            
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / دهۆک
ئیمێڵ: agridohuk832007@yahoo.com
            7221643  -  7221644
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / هەڵەبجە
ئیمێڵ: bk.halabja@yahoo.com
            0538851209
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / گەرمیان
ئیمێڵ: bgk.garmian@gmail.com
            07725238981
    مەرجەکان
          خزمەتخواز تەمەنى لە (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت. 
      
      پڕۆژەکە لە ماوەی دیاریکراو تەواو بکات دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنەکانی (وهزارهتى دارایى و ئابووری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و خانوبهرى میرى له پارێزگاكان، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزار، شوێنهوار، وهزارهتى كارهبا، وهزارەتى گواستنهوه و گهیاندن، وهزارهتى سامانه سروشتییهكان، وهزارهتى ئاوهدانكردنهوه و نیشتهجێكردن، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵى پارێزگاكان)، ڕهزامهندى كۆتایی لهسهر دابینكردنى زهوییهكهى پێ دهدرێت و دهچێته ناو لیستى پرۆژهكان.
      
      نەخشەى زەوییەکە کە شوێنى پڕۆژەکە و ئیکۆردنێتى لەسەر دیارى کرابێت.
      
      وەرگرتنى بەڵێننامە، بە مەبەستى بەکارهێنانى زەوییەکە تەنها بۆ دروستکردنى پڕۆژەیەکى دیاریکراو. 
      
      بەکارهێنانی زەوییەکە تەنها بۆ مەبەستی دروستکردنی پڕۆژەکە بێت.
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          کۆنوسی پشکنینى شوێنى پڕۆژەکە لە لایەن لێژنەى کشتوکاڵى پارێزگاکان.
          ناسنامەى بارى کەسی داواکار و پشتگیرى ئەنجومەنى گوند (موختار).
          بەڵێننامە.
          نەخشەی زەوییەکە لەگەڵ وێنەی تۆماری پارچە زەوییەکە.
              ماوەی پێویست
              بە پێى بەردەستبوونى بەڵگەکان و بەراییەکان ماوەى خزمەتەکە دەگۆرێت. 
          تێچوو
              بێبەرامبەرە.
          ڕێکار و هەنگاوەکان
          سەردانی ژووری هاتوو دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی نوسراو.
      
      سەردانی بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زار دەکات، بە مەبەستی ناردنی بۆ بەشەکان.
      
      سەردانی بەشی تەکنیکی دەکات، بە مەبەستی دیراسەتکردن لە ڕووی هونەرییەوە.
      
      سەردانی بەشی وەبەرهێنان و تەرخانکردن دەکات، بە مەبەستی دیراسەتکردن لە ڕووی یاساییەوە.
      
      سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرى گشتى زەوی و زار دەکات، بە مەبەستى هامشکردنى نووسراوەکان بۆ وەزیر.
      
      سەردانی نووسینگەی وەزیر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان.
      
      پاشان دەگەڕیتەوە لای بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زاری کشتوکاڵی، بە مەبەستی ناردنی بۆ بەشی پەیوەندیدار.
      
      سەردانی ژووری وەبەرهێنان و تەرخانکردن دەکات، بە مەبەستى چاپکردن.
      
      سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زار دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی.
      
      سەردانی ژوورى هاتوو دەرچوو دەکات، بە مەبەستى تۆمارکردنی ژمارەى نووسراو.
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
              یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
          خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
              پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
          پێناسی خزمەت
              MOAWR-05
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        02-11-2023