پێناسە
بریتییە لە تۆماركردنی گرێبەستێك لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار بە دانانی موڵكی قەرزدار لەژێر بارمتە بەو مەرجەی موڵكەكە بخاتە ژێر دەستی خاوەن قەرز یان دەستێكی باوەڕپێكراو (يد عدل) كە ناوی ئەو كەسە لە تۆماری هەمیشەییەكە و لە مامەڵەكە تۆمار كرابێت و ئەو رەفتارە بە دانپێدانانی (اقرار) هەردوو لایەن ئەنجام دەدرێت بۆ بەرژەوەندی خاوەن قەرز.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ / وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە / بەڕێوەبەرایەتیەکان و تێبینەرایەتیەکانی خانوبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکی هەولێر
هەولێر / بەرامبەر پارکی شانەدەر / تەنیشت ئەکواپارک
ئیمەیڵ:- tapohawler@gmail.com
0662562700
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠) مەتری / نزیک بەنزینخانەی ئاکار
0662262812
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بنەسڵاوە
بنەسڵاوە/ لە ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
0662562700
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شەقڵاوە
شاقڵاوە / سەرگرد / کۆنە باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی خەبات
خەبات / نزیک قائیمقامیەتی خەبات
بەرێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەنکاوە
عەنکاوە / کۆمەڵگای کارگێڕیی عەنکاوە
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سۆران
سۆران / تەنیشت ئاسایشی ناوشار
ئیمەیڵ: taposoran2017@gmail.com
0663503970
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی مەخمور
مەخمور / تەنیشت دادگای مەخمور
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کۆیە
کۆیە / بەرامبەر قائیمقامیەتی کۆیە
ئیمەیڵ:- Xanubere.koya@gmail.com

8630919
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی تەق تەق
تەق تەق / تەنیشت سەنتەری گەنجانی تەق تەق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەلاحەددین
سەلاحەددین / تەنیشت دادگای سەلاحەددین
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕەواندز
ڕواندوز / ناو باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چۆمان
چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتی چۆمان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکەمی سلێمانی
سلێمانی / نزیک دادگای تازە
ئیمەیڵ:- taposull1@gmail.com
0533135585
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی
سلێمانی / تەنیشت نەخۆشخانەی هەرێمی ئەهلی
ئیمەیڵ:- tapo-2-sul@hotmail.com
0533131230
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بازیان
بازیان / ناو باڵاخانەی ناحیەی بازیان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەربەندیخان
دەربەندیخان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک ئاسایشی دەربەندیخان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارەزوور
شارەزوور / نزیک نەخۆشخانەی زمناکۆ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دوکان
دوکان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارباژێڕ
شارباژێڕ / نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارباژێڕ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەربەت
عەربەت / ناو باڵاخانەی پۆستە و گەیاندن / نزیک مزگەوتی ڕوناکی
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ / نزیک بانکی چەرمۆ و دادگای کۆن
ئیمەیڵ:- rer.chkuk@gmail.com
2245508
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕاپەڕین
ڕاپەڕین / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا
ئیمەیڵ:- btx.raparin@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پشدەر
پشدەر / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک دادگا
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چوارقوڕنە
چوارقوڕنە / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی حاجیاوا
حاجیاوا / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک نەخۆشخانەی گشتیی حاجیاوا
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی گەرمیان
گەرمیان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
ئیمەیڵ:- tapogarmyan@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کفری
کفری / نزیک گەراجی کفری کۆن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / نزیک شارەوانیی هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- tapo-halabja@yahoo.com
0538852775
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەیدسادق
سەیدسادق / نزیک قایمقامیەتی سەیدسادق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پێنجوێن
پێنجوێن / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک دادگای پێنجوێن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دهۆک
دهۆک / شەقامی (١٠٠)م بەرامبەر ئامادەیی سەفین
ئیمەیڵ:- tapduhok@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئامێدی
ناو باڵاخانەی نەخۆشخانەی گشتیی ئامێدی
بەرێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئاکرێ
ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەی ئاکرێ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بەردەڕەش
بەردەڕەش / نزیک قایمقامیەتی بەردەڕەش
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شێخان
شێخان / بەرامبەر فەرمانگەی کشتوکاڵیی شێخان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی زاخۆ
زاخۆ / نزیک دادگای زاخۆ
ئیمەیڵ:- xanuberezaxo@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سێمێڵ
سێمێڵ / بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ
ئیمەیڵ:- khanobar semeel@gmail.com
مەرجەکان
خاوەن قەرز موڵكی بارمتەكراوی قەرزداری دەكەوێتە ژێر دەست.
تەمەنی لە (١٨) هەژدە ساڵ زیاتر بێت، یان هاوسەرگیری کردبێت یان لە دادگا ڕێگەپێدراو بێت.
خاوەن لێهاتوویی تەواو بێت (هۆشدار و ئاقڵ بێت).
گلدانەوە یان بارمتە لەسەر موڵکەکەی نەبێت، ئەگەر هەبێت، پێویستە ڕەزامەندی خاوەن قەرزی یەکەم وەربگیرێت.
مامەڵەکە پەسەند بێت و قەواڵەکەش نوێ کرابێتەوە.
ئەگەر بارمتە بۆکراو کەسی سروشتی بێت، وێنەی خۆی پێویستە.
(٢) دوو شاهید و وێنەیان پێویستە.
نوسراوی ئەو لایەنەی قەرز دەرە، ئەگەر کەسەکە کەسێکی واتایی (مەعنەوی) بێت ؛ بانک، کۆمپانیا یان هەر لایەنێکی تر.
پێویستە خزمەتخواز پاکانەکانی (باجی دەرامەت، باجی خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی کارەبا، سەرۆکایەتی شارەوانی) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان دووان لە (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى، پاسپۆرتى عێراقى)ی قەرزدار.
وێنەی تۆماری مولک.
نووسراوی ئەو لایەنەی قەرز دەرە لەکاتێک ئەگەر کەسەکە کەسێکی واتایی (مەعنەوی) بێت ئینجا بانک بێت یاخود کۆمپانیا یان لایەنێکی تر.
ماوەی پێویست
(٣) سێ بۆ (٥) پێنج ڕۆژ.
تێچوو
- (٧,٥٠٠) حەوت هەزار و پێنج سەد دینار ڕەسمی دادی بە پێی بڕگە (٦) لە ماددە (٥٣) لە یاسای ڕەسمە دادییەکان ژمارە (١١٤) ساڵی ١٩٨١ هەموارکراو.
- ڕێژەی (٪٠.٥) ڕەسمی پوول لە بڕی قەرز (مبلغ الدین) بە پێی بڕگەی (دووەم/١) ، هەروەها بڕگەی (سێیەم) لە خشتەی ڕەسمە ڕێژەییەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی اتحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١ و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراویان ژمارە (3127) لە 9/7/2024 و نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە (6712) لە 28/8/2024 .
- (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار وێنەی تۆماری کاتی.
- بڕی (١،٠٠٠) دینار ڕەسمی پوولی وێنەی تۆمار بە پێی بڕگەی (٣٦) لە خشتەی ڕەسمە جێگیرەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی اتحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
- (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار فۆرمی نموونە (١١) .
- بڕی (١،٠٠٠) دینار ڕەسمی پوولی داواکاری فۆرمی نموونە (١١) بە پێی بڕگە (٤٩) لە خشتەی ڕەسمی جێگیرەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی اتحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانیکردنی فەرمانگە، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی تایبەت لە خەزنە.
ژووری بەڕێوەبەر، بۆ مۆر و واژۆکردن و ئاراستەکردنی بۆ ژوورەکانی تر.
ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر ڕەزامەندی دەدات و ئاراستەی ژوورەکانی تری دەکات.
ژووری دۆسیەکان، دۆسیەی موڵکەکە دەردەهێنێت.
ژووری تۆمارەکان، تۆماری موڵکەکە دەردەهێنێت.
ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر، ئاراستەی ژووری گلدانەوەی دەکات.
ژووری گلدانەوە، بۆ دڵنیابوون کە گلدانەوەی لەسەرە یان نا.
ژووری خەزنە، ڕەسمی لێ وەردەگرێت.
ژووری یاریدەدەرو تۆمارکار، بۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی دانپێدانان.
ناردنی مامەڵەکە بۆ دەستەی لێوردبوونەوە، بە مەبەستی وردبینی کردنی.
دوای پەسەندبوونی مامەڵەکە پێدانەوەی وێنەی تۆماری (مداینە).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOJ-64
دوا دەستکاری
14-05-2025
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان