پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی سەرتاشخانە پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە سەرتاشخانەکان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی یاسای کار بکەن، ئەم مۆڵەتە بۆ ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێدەکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی چایخانە پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ چایخانەکان، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی چێشتخانەی میللی (شعبی) پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ئەو چێشتخانەی میللیانەی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
ڕێگاپێدانی پارێزگا بۆ دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی و كارگه‌ی غاز داواكاریه‌كان له لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی (قائیمقامیه‌ته‌كان) ئاڕاسته‌ی پارێزگا ده‌كرێت دوای په‌سه‌ندی پارێزگا به‌پێی ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت.