مۆڵەتی شوفێری ئۆتۆمبێلی پۆلی (BE - B) هەر هاووڵایەک یان دانیشتوویەکی هەرێمی کوردستان، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی لەم پۆلە هەیە، ئەم مۆڵەتە دوو جۆری هەیە ( B گێر تۆماتیک، گێر ئاسایی - BE)
بەدەستهێنانی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی (پشکنینی چاو بۆ مۆڵەتی شۆفێری) پشکنینی جەستەیی و دەروونی هاوڵاتییە، بە مەبەستی پێدانی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی.
ڕێکخستنی کاری شۆفێری تەکسی و لێدانی لەزگە بە پیشەییکردن و ڕێکخستن و جیاکردنەوەی کاری شۆفێری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دروستکردنی کارتی تایبەت بە شۆفێری، هەروەها جیاکردنەوەی تەکسی پارێزگاکان لە یەکدی، بە لێدانی لەزگەی تایبەتمەند بۆ هەر پارێزگایەک.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری (بە هەموو جۆرەکانی) نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە یاخود ماوەی بەسەرچوونیان نزیکە، تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی یاسایی شۆفێری بکەن، گشت جۆرەکانی مۆڵەتی شوفێری بۆ ماوەی (٥) پێنج ساڵ کاری پێ دەکرێت.
مۆڵەتی شۆفێری کاتیی بۆ کەسی بیانی هەر هاوڵاتییەکی بیانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، دەتوانێت مۆڵەتی شۆفێری کاتی بە دەستبهێنێت، ئەگەر لە وڵاتی خۆی خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕین بێت. ئەم مۆڵەتە کاتییە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت تازەبکرێتەوە.
مۆڵەتی جام ڕهشکردنی ئۆتۆمبێل پێدانی مۆڵەتی ڕهشکردنی جامی ئۆتۆمبێلە لهسهر داواکاری خاوهنی ئۆتۆمبێل، به ئهنجامدانی ڕێکاره یاساییهکان لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند، بۆ ماوەی ساڵێک.
ههڵوهشانهوه (تفنیش)ی ئۆتۆمبێل ههڵوهشانهوه و کەپسکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە ڕووداوی هاتووچۆ، یاخود هەر هۆکارێکی تر، کە مەرجەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتییان لە دەستداوە و ناشێن بۆ لێخوڕین، لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە هەڵدەوەشێنرێنەوە.
دروستکردنەوەی تابلۆی ونبووی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل و ئامێرەکان لە کاتی ونبوونی تابلۆی ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسکیل یان ئامێرە کشتوکاڵی و بیناسازی بە هەموو جۆرەکانییەوە بە هەر هۆکارێک بێت، پێویستە خاوەنی ساڵیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی دروستکردنەوەی تابلۆی تازە.
نوێکردنهوهی ساڵیانهی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل و ئامێرە بیناسازی و کشتوکاڵییەکان و بە هەموو جۆرەکانییەوە هەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلێک یان هەر ئامێرێکی کشتوکاڵی و بیناسازی خاوەنی ساڵیانهی تایبەت بە خۆیەتی، لە ڕۆژی دەرچوونی ساڵیانەکەوە ماوەی بەسەرچوونی پێنج (٥) ساڵه. خاوەنی ساڵیانە پێویستە لە کاتی بەسەرچوونی ساڵیانەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند ساڵیانەکەی تازەبکاتەوە.
پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کار بە نووسینگەی فێرکردنی شۆفێری پێدانی مۆڵەتی کارە بە نووسینگەی تایبەتمەند لە بواری فێرکردنی شۆفێری بە هەموو جۆرەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان.