ئامادەکردنی بەڵێننامە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەڵێننامەیەکە کە کەسێک بەهۆیەوە بەئەنجامدانی کارێک یان ئەنجام نەدانی کارێک یان رەفتارێک پابەند دەکات و بەرپرسی دەکات لە ناوەرۆکەکەى بەمەرجێک لە چوارچیوەى یاسا و داب و نەریتی گشتی دەرنەچێت.
لابردنی هێمای گلدانەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەم خزمەتە بریتییە لە لابردنی نیشانەى گلدانەوە لەسەر مولک یاخود ناسنامەى ژووری بازرگانی یاخود هەلوەشاندنەوەى دەستەبەری کەسی کە بۆ بەرژەوەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دانراوە یاخود ئەنجام دراوە.
رێپێدانی کارکردنی کۆمپانیاکان تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی/ دیوانی وەزارەت بەڵێننامەیەک لەخاوەنى کۆمپانیا یاخود بریکارەکەى وەردەگرێن کە بە هیچ شێوەیەک کاری ئەکادیمی و تویژینەوەى زانستی و تویژینەوەى تایبەت بە خویندنی باڵا و بەکالۆیۆس و دبلۆمی باڵاو ماستەر و دکتۆرا نەکات، هەروەها بڕوانامەى زانستی و ئەکادیمی نەدات بە بەشداربووان و تەنها لە بواری ڕیگەپێدراوی خۆی کار بکات