كه‌شف و خوێندنه‌وی پێوه‌ری کارەبا كه‌شف و خوێندنه‌وەی پێوه‌ر، له‌سه‌ر داواكاری هاوبه‌ش بۆ زانینی گوژمه‌ی پسووله‌ی كاره‌با.
دروستکردنی پسووله‌ی خۆراک بریتییه له تۆمارکردنی ناوی هاوڵاتیان له پسووله‌ی خۆراک. وه‌ک (له‌دایکبوون، هاوسه‌رگیری، گه‌ڕانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووان و گواستنه‌وه‌ی پسووله‌ی خۆراک له نێوان شاره‌کان و بریکاره‌کانی خۆراک.
پێدانى مۆڵەتى بیناکردن بۆ دروستکردنى خانوو بریتییە لە مۆڵەتی دروستکردنی خانوو، کە بەشێکە له خزمه‌تگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن.
دادگای کارگێڕی (المحکمة الاداریة) تایبەتە بە سەیرکردنی دروستی ئەو فەرمان و بڕیارە کارگێڕییانەی، کە لە فەرمانبەران و دەستەکانی فەرمانگەکانی هەرێمەوە دەردەچن، یەکلاکردنەوەی ئەو داوایانەی فەرمانگەکان و کەسەکان پێشکەشی دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە کارگێڕییە کۆتاییەکان. هەروەها داواکانی قەرەبووکردنەوە لەو زیانانەی، کە دروست دەبن لە ئەنجامی ئەو بڕیارە کارگێڕییانەی بە نایاسایی دەرچوون. جۆرەکانی داوا لە دادگای کارگێڕی: یەکەم: داوای هەڵوەشاندنەوەی فەرمان یاخود بڕیارە کارگێڕییەکان. دووەم: داواکانی قەرەبووکردنەوە.
كێشەى ئاو بریتییە لە چارەسەرکردنی هەر گيروگرفتێک كە ببێتە هۆى كەمى ياخود نەبوونى ئاو وەک (شكانى بۆرى، كێشەى كەمى پاڵەپەستۆى ئاو، نەبوونى تۆڕى ئاو ياخود سەرچاوەى ئاو).
هاوبەشیکردنەوەی کارەبا بۆ ماڵان سوودوەرگرتن لە وزەی کارەبا بۆ هاوبەشان (ماڵان- بازرگانی- كشتوكاڵی- پیشه‌سازی).
هاوبەشی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتییان ئه‌م خزمه‌ته پێشكه‌ش به هه‌موو شوێنه‌كانی وه‌ک (نیشته‌جێبوون، بازرگانی، پیشه‌سازی، قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، په‌رستگاكان، شوشتنگه‌كان) دەکرێت، یاخود هه‌ر شوێنیک پێویستی به ئاوی خواردنه‌وه هه‌بێت و دوای سه‌ردانیكردنی تیمه‌كانی سه‌ر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو بڕیاری پێویستی له باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن.
چاککردنەوە یان گۆڕینی پێوەری کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا کاتێک کێشەیان لەگەڵ پێوەردا هەبێت، بۆ چاککردنەوەی یان گۆڕینی پێوەر.
داواکانی (دعاوي) بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی تایبەتە بەو داوایانەی (دعاوي) کە فەرمانبەرانی هەرێم پێشکەشی دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی دەکەن، لە بارەی کێشەکانی پەیوەست بە یاساکانی ڕاژەی فەرمانبەران و سزا بەرزەفتییەکان (انضباطیة) کە لە لایەن فەرمانگەکەیانەوە دەرچووە. جۆرەکانی داوا لە دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێم: یەکەم: داواکانی پەیوەست بە ڕاژەی فەرمانبەران دووەم: داواکانی پەیوەست بە سزا بەرزەفتییەکانی فەرمانبەران