حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى

هەموو ئۆتۆمبێلێکی دوو (٢) تەن یان زیاتر باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێل ساڵانە باجی خۆیان بدەن، بەپێی مۆدێل و بڕی تەن باجەکەی بۆ دیاریدەکرێت.
بریتییە لەو باجەی، کە ساڵانە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کاراکان لە هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا تاک و سادەکانیشەوە، بە ڕێژەی چەسپاو، کە بڕەکەی (١٥%)یە لە کۆی پوختەی قازانج.
وەرگرتنی لێبوردن لە باجە لەسەر زەویی بەتاڵ کە تۆمارکرابێت لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە، هەموو کەسێک مافی وەرگرتنی ئەو لێبوردنەی هەیە لە زەوییەک یاخود چەند زەوییەک لە کات و شوێنی جیاوازدا تاوەکو ڕووبەری (٦٠٠)م٢ بۆ (١) یەک جار لە تەمەنیدا.
مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهایە لە باجی دەرامەت، کە لە ئەستۆی کەسی فرۆشیارە لە کاتی ئەنجامی گواستنەوەی خاوەنداریەتی موڵکی نیشتەجێبوون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، هەر کەسێک پێنج (٥) ساڵ جارێک مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهای هەیە لە باجی دەرامەت تەنها بۆ یەک (١) موڵکی نیشتەجێبوون.
هەر مامەڵەیەک، کە پێویستی بە پاکانەی باج هەبێت وەک مامەڵەکانی بریکارنامەی (تایبەت، گشتی) یاخود حجە وصایە و سەرەتاکانی کۆمپانیا، یان هەر مامەڵەیەکی تری هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان کە لە دەرەوەی وڵات ئەنجام درابێت، بە مەبەستی بەکارهێنان لە کوردستان یاخود بە پێچەوانەوە، یان هەر مامەڵەیەک لە ناوخۆی کوردستان ئەنجام درابێت و بەکاربهێنرێت، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت پاکانەی باجی دەرامەتی بۆ دەکرێت و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری پەسەند دەکرێت.
ئەو باجەیە، کە لە مووچەی کارمەندانی کەرتی گشتی و تایبەت وەردەگیرێت بە شێوەیەکی مانگانە بە ڕێژەی (٥%) بۆ ئەو کارمەندانەی مووچەکانیان لە سەروی (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک میلیۆن دینارەوەیە.
ئەو باجەیە، کە لە کاتی گواستنەوەی خاوەنداریەتیی موڵک لە لایەنی فرۆشیارەوە وەردەگیرێت بە گوێرەی نرخی موڵکەکە کە لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە خەمڵاندنی بۆ دەکرێت.
وەرگرتنی باج لە گەورە باجدەران بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە دەبێت، کە باجدەر خۆی پێشکەشی دەکات، هەر خۆشی بەرپرسیارێتیی ڕاستی و دروستیی زانیارییەکان دەگرێتە ئەستۆ.
دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکە تا پێنج (٥) ساڵ دەسەڵاتی دارایی بۆی هەیە وردبینی لە ڕاستی و دروستیی ڕاپۆرتی پێشکەشکراو بکات. ڕێژەی وەرگیرانی باجەکە (١٥%)یە لە کۆی قازانجی ساڵانەکەی.

ئەو باجەیە، کە لەسەر ئەو زەوییانەی کەوتوونەتە چوارچێوەی سنووری ئەمینداریەتی و شارەوانییەکان، لە مەڵبەندی پارێزگاکان و شارۆچکەکان و شارەدێیەکان، جا ئەگەر زەوییەکە خاوەندار بێت یان تەرخانکراو بێت یان سەر پشککراو بێت بە تۆمارکردنی خانووبەرە، یان درابێت بە زەوتکردن و دەست بەسەرداگرتن.
ئەو باجەیە، کە وەردەگیرێت لە خاوەن موڵک لە بەرامبەر بە کرێدانی خانوو یان شوقە یان باڵاخانە یان دوکان، بە ڕێژەی (١٠%) لە بەهای خەمڵێنراوی موڵکەکە.