تۆمارکردنى ڕێکخراوە بیانییەکان هەر ڕێکخراوێک کە لە وڵاتێکى تردا بوونى هەیە و تۆمارکراوە، لەو کاتەى دەیانەوێت لە کوردستاندا کاربکەن، لە لایەن فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە خۆیان تۆماردەکەن، دوای گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی یاسایی.
تۆمارکردنى ڕێکخراوە عێراقییەکان هەر ڕێکخراوێک، کە لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی بەغدا تۆمارکرابێت و بیەوێت لە هەرێمی کوردستان کاربکات، دەتوانێت لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان خۆی تۆماربکات، دوای گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی یاسایی.
تۆمارکردنى ڕێکخراوە کوردستانییەکان (ناوخۆییەکان) هەموو ئەو کەسانەى دەیانەوێت لە ڕێگەى ڕێکخراوێکەوە کارى مەدەنى ئەنجامبدەن، دەتوانن ڕێکخراوێک دروستبکەن و کار لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەکانیان بکەن، دوو (٢) ڕێکخراو یان زیاتر پێکەوە بۆ ئامانجێکی هاوبەش دەتوانن تۆڕێکی ڕێکخراو تۆماربکەن.