حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە

بریتییە لە پێدانی زانیاری تایبەت بە موڵک لە چوارچێوەی دەقی داواکاری بۆ لایەنی فەرمی یان دادگا یان خاوەنی موڵکەکە، کە داوا دەکات یان هەر کەسێک دوای ئەوەی، کە هۆکاری بەجێ پێشکەشی فەرمانگە دەکات.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار، بە دانانی موڵکی قەرزدار لە ژێر بارمتە، بەو مەرجەی موڵکەکە بخاتە ژێر دەستی خاوەن قەرز یان دەستێکی باوەڕپێکراو (ید عدل)، بە مەرجێک ناوی ئەو کەسە لە تۆماری هەمیشەییەکە و مامەڵەکە تۆمارکرابێت. ئەم گرێبەستە بە ڕەزامەندی و دانپێدانانی (اقرار) هەردوو لایەن ئەنجامدەدرێت.
موڵکی تایبەتە، حکومەت دەیگۆڕێت بۆ موڵکی گشتی، بە ناوی دامەزراوەیەکی حکومییەوە تۆماری دەکات و قەرەبووی خاوەنەکەی دەکاتەوە، حکومەت موڵکەکە بۆ خزمەتی گشتی بەکاردەهێنێت، یان موڵکی گشتییە و لە ڕێگای خۆماڵەکردنی کارگێڕییەوە، خاوەنداریەتییەکەی لەسەر ناوی دامەزراوەیەکی حکومییەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەر ناوی دامەزراوەیەکی تری حکومی، بە ڕەزامەندیی هەردوو لایەن.
فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرەی تایبەتمەند بۆی هەیە فەرمانگەیەک لە فەرمانگەکانى تۆمارکردنى خانووبەرە لە جیاتی خۆی ڕابسپێرێت، تۆماری گرێبەستێک بکات لە سەر داخوازیی لایەنێکی گرێبەستەکە، واتە تەواوکردنی کڕین و فرۆشتنی موڵک لە نێوان دوو فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەمان شار یان دوو شاری جیاواز، یەکێکیان لە جیاتی ئەوەی تر مامەڵەکە تەواودەکات.
بەڵگەنامەیەکە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان و تێبینەرایەتییەکان دەردەچێت بە گوێرەی تۆماری هەمیشەیی، دوای ئەوەی تۆمارکردنەکە پلەی کۆتایی وەردەگرێت، دواتر دەدرێت بە خاوەن موڵک، کە هاوچەشنە لەگەڵ تۆمارە هەمیشەییەکەی.
گۆڕینەوەی موڵکێکە بە موڵکێکی تر بەپێی گرێبەستێکی ڕەزامەندانەی دوو لایەنە بۆ گۆڕینەوەی موڵکێک بە موڵکێکی تر، جیاوازی لەگەڵ فرۆشتنی موڵک ئەوەیە؛ لایەنەکانی گرێبەستەکە موڵکەکانیان دەگۆڕنەوە، بەڵام لە فرۆشتنی موڵکدا، فرۆشیار موڵکەکەی بە پارە دەفرۆشێت.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە کە لە نێوان فرۆشیار و کڕیاری موڵکێک ئەنجام دەدرێت، بە پێی گرێبەستەکە، فرۆشیار موڵکی خۆی بە کڕیار دەفرۆشێت، شێوەی یاسایی وەردەگرێت و گرێبەستەکە لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە تۆماردەکرێت، دوای وەرگرتنی دان پێدانانی هەردوو لایەن.