حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

پێدانی پشتگیرییە بە کچ و کوڕ و خێزانی شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان و (زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی یان یەکێک لە منداڵەکانیان) بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە مەبەستی وەرگرتنیان لە خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا).
ساڵانە لە پشکی گشتی حەجی خەڵکی هەرێمی کوردستان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پشکێکی تایبەت بۆ کەسوکاری (کچ، کور، خێزان، دایک، باوک، خوشک و برا) سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان تەرخاندەکات بۆ ئەنجامدانی سەفەری فەریزەی حەج.
گۆڕینی وارسە لە کاتی کۆچی دوایی وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان، یاخود دابەشکردنی مووچەی شەهیدان و جینۆسایدکراوانە بە یەکسانیی لە نێوان ئەو وارسانەی بەپێی یاسا مافی بوون بە وارسیان هەیە. ئەم خزمەتە لە کاتێکدا پێشکەشدەکرێت کە وارسی شەهید و جینۆسایدکراوان خۆیان داوای بکەن.
دابینکردنی پارچەیەک زەوی بۆ زیندانیکراو و گیراوی سیاسی یان وارسەکانی (هاوسەر، منداڵ، دایک، باوک)، ئەگەر خۆی لە ژیاندا نەمابوو، بە مەبەستی بەکارهێنانی وەک شوێنی نیشتەجێبوون.
ئەم زەوییە ‌بێبەرامبەر پێیدەدرێت و ڕێگر نابێت لە وەرگرتنی پارچە زەوی تر لە لایەن زیندانییەکەوە، واتا بە سوودمەند هەژمار ناکرێت.
دابینکردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ وارسی شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان بۆ یەک جار، بە مەبەستی نیشتەجێبوون، ئەم زەوییە نیشتەجێبوونە دیارییە و بێبەرامبەرە.
خەرجکردنەوە و گرتنە ئەستۆی خزمەتگوزاری کرێی خوێندنە بۆ کچ و کوڕ و هاوسەری شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید، کە لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەخوێنن.
بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی هەر کەسێکە، کە لە ئەنجامی تاوانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن ڕژێمە داپڵۆسێنەرە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقەوە، لە کوردستان زیانی جەستەییان بەرکەوتبێت و کاریگەرییەکانی بەردەوام بێت.