خزمەتگوزاری نەخۆشییە درێژخایەنەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دەرمانە، بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوونە، وەک (شەکرە، بەرزیی پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە).
چاودێریی دایک پێشکەشکردنی هۆشیاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان پێش دووگیانی، هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان لە کاتی دووگیانی و دوای منداڵبوون.
تۆمارکردنی کۆمپانیا و کارگەکان و بازرگانان تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا، کارگە یان بازرگانێکە، بە مەبەستی هاوردەکردنی کەرستەی سەرەتایی خۆراک.
دروستکردنی بڕوانامەی تەندروستیی نێودەوڵەتی پێدانی بڕوانامەی تەندروستیی نێودەوڵەتییە بەو هاوڵاتییانەی ناوخۆ کە بە مەبەستی خوێندن، نیشتەجێبوون یاخود هەر مەبەستێکی تر سەردانی وڵاتانی بیانی دەکەن. ئەم بڕوانامەیە بۆ ماوەی شەش (٦) مانگ بەکار دەهێنرێت.
وەرگرتنی مۆڵەتی بەخێوکەر بۆ سەرپەرشتی منداڵانی نەخۆش پێدانی مۆڵەتی بەخێوکەرییە بۆ فهرمانبهرى داواکار، کە کەسی پلە یەکی خێزانەکەی نەخۆشە یان خاوهن پێداويستى تايبهتە توانای کارکردنيان نيیه پێویستیان بە بەخێوکەر هەیە.
پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی تاقیگەی تایبەت پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی تاقیگە بەو کەسانەی کە دەیانەوێت تاقیگەی تایبەت بکەنەوە.
مۆڵەتی هاوردنی کەرستەی سەرەتایی لە لایەن کارگە و کۆمپانیا و بازرگانان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی کەرەستەی سەرەتاییە لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی بۆ کارگەکان نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ کارگەکانی خواردن و خواردنەوە، پاککەرەوەکان و کەلوپەلی جوانکاری، کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
چارەسەری یەکەمی لە بنکە تەندروستییەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتییان بێ جیاوازى وهک چاودێری دایک، چاودێری منداڵ، بەرنامەی کوتان، دەستنیشانکردنی نەخۆشی و پێدانی چارەسەری. ئەگەر نەتوانرا چارەسەری یەکەمی لە بنکە تەندروستییەکان پێشکەشبکرێت، ئەوا نەخۆشەکە بۆ چارەسەری دووەمی (احالە) ڕەوانە دەکرێت.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی نەخۆشخانە و سەنتەر و کۆمەڵگای پزیشکی تایبەت نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنی ناوەندە پزیشکییەکانی (نەخۆشخانە، سەنتەر و کۆمەڵگای پزیشکی تایبەت) کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشدەکەن، نوێکردنەوەی مۆڵەت ساڵانەیە و پێویستە نوێ بکرێتەوە.