پێدانى مۆڵەتى بیناکردن بۆ دروستکردنى خانوو بریتییە لە مۆڵەتی دروستکردنی خانوو، کە بەشێکە له خزمه‌تگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن.
كێشەى ئاو بریتییە لە چارەسەرکردنی هەر گيروگرفتێک كە ببێتە هۆى كەمى ياخود نەبوونى ئاو وەک (شكانى بۆرى، كێشەى كەمى پاڵەپەستۆى ئاو، نەبوونى تۆڕى ئاو ياخود سەرچاوەى ئاو).
پێدانی مۆڵه‌تى کارکردنى گه‌شتیارى بۆ (کۆمپانیا، نووسینگه، وەکالە)ى گه‌شتیاری ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌شده‌کرێت بۆ هه‌موو (کۆمپانیا، نووسینگه و وەکالە) گەشتیارییەکانی هه‌رێمی کوردستان پێش ده‌ستپێکردنی کار.
هاوبەشی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتییان ئه‌م خزمه‌ته پێشكه‌ش به هه‌موو شوێنه‌كانی وه‌ک (نیشته‌جێبوون، بازرگانی، پیشه‌سازی، قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، په‌رستگاكان، شوشتنگه‌كان) دەکرێت، یاخود هه‌ر شوێنیک پێویستی به ئاوی خواردنه‌وه هه‌بێت و دوای سه‌ردانیكردنی تیمه‌كانی سه‌ر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو بڕیاری پێویستی له باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن.
پێدانى مۆڵەتى بیناکردن بۆ دروستکردنى دوکان دروستکردنى دوکان بەشێکە له خزمه‌تگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن، که خزمه‌تگوزارییه‌کی گرنگ و به‌رده‌وامه. پەیوه‌سته به ڕێپێدانى دروستکردنى دوکانى تاک.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنى گه‌شتیارى بۆ (كۆمپانیا، نووسینگه، وه‌كاله)ى گه‌شتیاری ئه‌م خزمه‌تە پێشكه‌شده‌كرێت بۆ هه‌موو (كۆمپانیا، نووسینگه و وه‌كاله) گەشتیارییەکانی هه‌رێمی كوردستان، بە مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنیان دوای بەسەرچوونی مۆڵەتەکانیان.
گۆڕینی ناوی هاوبەشی ئاو بۆ گۆڕینی ناوی ئەو کەسەی، کە هاوبەشییەکەی ڕاکێشاوە لە کاتی فرۆشتن و کڕینی خانوو.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی گەشتیاری و پۆلێن‌کردنی بنکە گەشتیارییەکان ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌شده‌کرێت بۆ هه‌موو بنکە گەشتیارییەکانی هه‌رێمی کوردستان (هۆتێل، مۆتێل، ئەپارتمێنتی ڕاخراو، گوندی گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری، ڕێستورانت، کافێتریا، خواردەمەنی خێرا، شاری یاری، هۆڵی ئاهەنگێڕانی خێزانی، یانەی شەوانی کۆمەڵایەتی، فرۆشگای مەی فرۆشتن، نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ، مەساج لە ناو هۆتێل، ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل، سینەما، ئاهەنگی تایبەت لە هۆتێل، ئاهەنگی تایبەت لە ڕێستۆرانت و باڕ) پێش ده‌ستبەکاربوون.
پێدانى مۆڵەتى بیناکردن بۆ دروستکردنى باڵاخانە و پێشانگا بریتییه له خزمه‌تگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن و دروستکردنى باڵاخانە.
كێشەى پێوەر و پارەدان بريتييە لە تێكچوونى پێوەر ياخود دەستكاریكردنى پێوەر ياخود سكاڵا لە سەر زۆرى بڕى پارەى هاتوو بۆ هاوڵاتى ياخود نەبوونى باركود / تێكچوونى باركود.