پێناسە
              ڕاستاندنی (صحة الصدور) بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگا حكومییهكان بۆ خاوەن بڕوانامەی دكتۆرا و ماستهر و دبلۆمی باڵا و بهكالۆریۆس و دبلۆم، کە لەلایەن دەزگا و فەرمانگەیەکی حکومی یان کەرتی تایبەت  داوا بکرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاست و دروستی بڕوانامەی فەرمانبەرەکانیان.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          ناونیشانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانگەی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنو بڕوانامەکان
کاتی کارکردن
              (٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
          بەڕێوەبەرایەتى خوێندن و بڕوانامەکان / هەولێر
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیل:- certificates.office@mhe-krg.org
            ئیمەیل:- certificates.office@mhe-krg.org
07502125483
    مەرجەکان
          هەر دەزگا و فەرمانگەیەکی حکومی یان کەرتی تایبەت داوای ڕاستاندنی بڕوانامەی فەرمانبەرەکانی بکات، پێوستە داواکارییەکەی بە نووسراوی فەرمیی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکرێت.
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          نووسراوى فەرمیی ڕاستاندن لەو فەرمانگەیەی خاوەن بڕوانامە کاری لێ دەکات ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتى بڕوانامەکان بکرێت
          وێنەیەک لە بڕوانامەی دەرچوون هاوپێچ بکرێت.
              ماوەی پێویست
              بۆ ڕاستاندنی بڕوانامەى فەرمانبەران نووسراوی نهێنی دەکرێت بۆ تۆماری گشتیی زانکۆ، بۆیە  پێویستى بە (7 - 14) ڕۆژ دەبێت. جێی سەرنجە، زیاد و کەمی ئەم ماوەیە لەسەر زوو وەڵامدانەوەی تۆماری گشتیی زانکۆ دەوەستێت.
          تێچوو
              بێ بەرامبەرە.
          ڕێکار و هەنگاوەکان
          نووسراوی ڕاستاندنی بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگا حكومییهكان بە نهێنی لە ڕیگای پۆستەبەری فەرمانگە و دەزگا حکومییەکان یان کەرتی تایبەت دەگاتە ژووری هاتوو لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. 
      
      سەرجەم ڕێکارەکانی ڕاستاندن بەشێوەی نووسراوی نهێنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى بڕوانامەکان ئەنجام دەدرێت، وەڵامی نووسراو دەگەڕێتەوە بەشی هاتوو و دەرچووی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە ڕێگای پۆستەبەر وەڵامی نووسراو ڕاستاندنەکە دەگەرێتەوە بۆ ئەو فەرمانگە و دەزگا حکومی یان تایبەتەی داواکارییەکەی لێوە هاتووە.
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
              یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
          خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
              پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
          پێناسی خزمەت
              MOHE-18
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        02-09-2024