پێناسە
              پەسەندکردنی نووسراوی پشتگیریی بەردەوامی لە خوێندن یان دابڕان لە خوێندن بۆ خوێندكارانی زانکۆ و پەیمانگا حكومییهكان، بۆ ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت بە نووسراوی فەرمی بیسەلمێنن کە لە خوێندن بەردەوامن یان دابڕاون پێش ئەوەی بڕوانامە وەربگرن
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          ناونیشانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانگەی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنو بڕوانامەکان
کاتی کارکردن
              (٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
          بەڕێوەبەرایەتى خوێندن و بڕوانامەکان / هەولێر
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیل:- certificates.office@mhe-krg.org
            ئیمەیل:- certificates.office@mhe-krg.org
07502125483
    مەرجەکان
          پێویستە ئەم نووسراوە لە تۆماری گشتی زانکۆ مۆر و واژوو کرابێت.
      
      پێویستى خزمەتخواز خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارێکی یاسایی.
      
      
  
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          کارتی نیشتمانی خزمەتخواز.
              ماوەی پێویست
              پازدە (١٥) بۆ چل (٤٠) خولەک.
          تێچوو
              بێبەرامبەرە
          ڕێکار و هەنگاوەکان
          خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/بەڕێوەبەرایەتى بڕوانامەکان دەکات، بە مەبەستی وردبینکردن بۆ یهكانگیربوونی نووسراو و زانیاری و مۆر و واژووی سهر نووسراو لهگهڵ ئهو داتایەی له بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامهكان پارێزراوه.
      
      سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەکان، بە مەبەستی  تۆمار کردنی زانیارییهكانی سەر نووسراو لە داتابهیسی تایبهتمهند، و مۆری پەسەندکردن لەسەر نووسراوەکە دەدرێت.
      
      سەردانی ژوورى بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی  واژۆى پەسندکردن و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
      
      ئەو خزمەتخوازانەی نووسراوی پشتگیرییەکەی بۆ دەرەوەی وڵاتە، دوای تەواو بوونی ڕێکارەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێویستە سەردانى وەزارەتى داد بکات بۆ پەسندی وەزارەتی داد.
      
      
  
      دواتر سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە مەبەستی پەسندکردن.
      
      
  
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
              یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
          خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
              پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
          پێناسی خزمەت
              MOHE-17
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        05-09-2024