پێناسە
              خانەنشینکردنی ئەو کەسانەى لە کەرتی تایبەت خزمەتى سی (٣٠) ساڵیان تەواوکردووە، بەپێی یاسا مەرجى خانەنشینی دەیانگرێتەوە.
          لایەنی بەرپرس
              
          زانیاریی لایەنی بەرپرس
          ناونیشانی سەردانی هاوڵاتییان بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی
کاتی کارکردن
              لە (٨:٣٠)ی بەیانی تا (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
          بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی / هەولێر
هەولێر / ڕێگاى کەرکوک / بەرامبەر بەنزینخانەى مەنتکاوە
            
    بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی/ سلێمانی
سلێمانی / شەقامى سلێمانى / سەرووى بەریدەکە
            
    بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی / دهۆک
دهۆک / گرێ باصى
            
    مەرجەکان
          کرێکاری کەرتی تایبەت بێت یان خۆی خاوەنکار بێت.
      
      کرێکار ژمارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەبێت و بەشداری پارەی مانگانەی بۆ درابێت لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
      
      ناسنامە و بەڵگەنامەکان
          کارتی باری شارستانی.
          ڕەگەزنامە.
          چوار (٤) وێنەى ڕەنگاوڕەنگ.
              ماوەی پێویست
              شەش (٦) مانگ.
          تێچوو
              بێبەرامبەرە.
          ڕێکار و هەنگاوەکان
          پێشکەشکردنی داواکاری لە بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەری کومەڵایەتى، دواتر پێشکەشکردنی پێداویستییەکان وەکو (بەڵگەنامەى کۆچکردن، دابەشنامەى شەرعی، حج الوصایە).
      
      سەردانی هۆبەى خانەنشین و بەشدارییەکان دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەى فۆڕمی ژمارە (٣)ی بۆ کۆچکردوو.
      
      پڕکردنەوەى فۆڕمی خانەنشینی بەساڵاچوو ژمارە (٥). 
      
      پڕکردنەوەى فۆڕمی خانەنشینی پەککەوتوو ژمارە (٢).
      
      فۆڕمی دەستبەکاربوون و کۆتایی ڕاژەى بۆ پڕدەکرێتەوە و لە ناو دۆسیەکەى دادەندرێت.
      
      دواتر وردبینی دەکرێت، بە مەبەستی دەرچوونی بڕیاری تەرخانکردنی مووچە.
      
      بە نووسراوی فەرمى ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکرێت، بە مەبەستی وردبینی و وەرگرتنی ڕەزامەندی.
      
      دواى وەرگرتنی ڕەزامەندی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکرێت و بە لیست ناویان دەچێتە بانکی فیدراڵ، بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان. 
      
      فۆرمی داواکاری
              پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
          یاسا و رێنمایی
          
      خزمەتە پەیوەندیدارەکان
              پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
          واژوو کراوە لەلایەن
          وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
          بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
          بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
              پەسەند کراوە لەلایەن
              فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
          پێناسی خزمەت
              MOLSA-12
          بابەت
          
      دوا دەستکاری
        21-04-2024